وەزیری دەرەوەی تایوان: چین بەدوای بیانوودا دەگەڕێت بۆ ئەنجامدانی  مەشق بۆ هێرشکردنە سەر تایوان

وەزیری دەرەوەی تایوان: چین بەدوای بیانوودا دەگەڕێت بۆ ئەنجامدانی  مەشق بۆ هێرشکردنە سەر تایوان

 

 

وەزیری دەرەوەی تایوان هۆشداریدا سەبارەت بە مەشقەکانی داهاتووی چین لە دەوروبەری دوورگەکە.

"جۆزێف وو" دوای ساڵێک لە هەڕەشە و هێرشە سەربازییەکانی چین کە ژمارەیەکی پێوانەیی شکاندووە،گوتی: حکومەتی تایوان پێی وایە چین خۆی ئامادە دەکات بۆ دۆزینەوەی "بیانوویەکی دیکە بۆ هێرشی داهاتووی خۆی لەم دوورگەیەدا".

وەزیری دەرەوەی تایوان ئاماژەی بەوەش كرد: لەگەڵ درێژبوونەوەی سەرکردایەتی شی جین پینگ و داواکاریی سیاسی لە ناو حزبی شیوعیدا، هەندێک کەناڵی سنوورداری پەیوەندی نێوان هەردوو وڵاتیش پچڕاوە.

وو گوتی: هەڕەشەی سەربازی چین لە هەموو کاتێک جددیتر بووە لەگەڵ زیادبوونی پێنج هێندە هێرشی فڕۆکە جەنگییەکان بۆ سەر ناوچەی بەرگری تایوان لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە.

جددیترین چالاکیی سەربازیی چین مەشقی تەقەکردنی ڕاستەوخۆ بوو لە مانگی ئابدا، کە دوای ئەوەی نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا سەردانی تایوانی کرد.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە چین تایوان بە بەشێک لە خاکی  خۆی دەزانێت و جەخت دەکاتەوە لەسەر گەڕانەوەی ئاشتیانەی بۆ ناو خاکە سەرەکیەکەی.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top