دینا گۆرانی(مەیل)بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاودەكاتەوە
خانمە گۆرانیبێژی كورد دینا, بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە .
دینا نوێترین بەرهەمی هونەریی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بەناوی (مەیل) بڵاوكردەوە كە هونەرمەند (هەڵكەوت زاهیر) ئاوازەكەی ئامادەكردووەو (محەمەد حاجی قادر)تێكستەكەی نووسیوە,هەروەها (بڕیار فەتاح) كاری دەرهێنانی ڤیدیۆ كلیپی بەرهەمەكەی ئەنجامداوە .
ئاسۆ كاكەیی