لە ئەنجامی پێكدادانی پاسێك لەگەڵ ئۆتۆمبێلێك 11كەس گیانیان لەدەستدا و 27 كەس بریندار بوون

لە ئەنجامی پێكدادانی پاسێك لەگەڵ ئۆتۆمبێلێك 11كەس گیانیان لەدەستدا و 27 كەس بریندار بوون

 

لە میسر لەسەر ڕێگای ڕأس غەریب- غوردەقە، پاسێك  و ئۆتۆمبێلێك پێكیاندادا و بەم هۆیەشەوە 11كەس گیانیان لەدەستدا و 27كەسی دیكەش بریندار بوون.

هەروەها دە ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن " ئامبولانس " ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەكە كراون بۆ گواستنەوەی بریندارەكان.

تیمەكانی فریاكەوتن دەست بەجێ بریندارەكانیان بەمەبەستی چارەسەر كردن گەیاندووەتە نەخۆشخانەی ڕأس غەریب.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top