گەورەترین یەختی جیهان لە وڵاتی سعودیە بە تێچووی 5 ملیار دۆلار نمایش دەکرێت

گەورەترین یەختی جیهان لە وڵاتی سعودیە بە تێچووی 5 ملیار دۆلار نمایش دەکرێت

 

 

بڕیارە گەورەترین یەختی جیهان بە ناوی "پەنگیۆس" لە سعودیە نمایش بکرێت.

ئەم یەختە كە سعودییەکان زیاتر لە 5 ملیار دۆلاریان بۆ خەرج کردووە، دەتوانێت 60 هەزار کەس لەخۆبگرێت، واتە شارێکی سەرئاوکەوتوو و لە کیسەڵ دەچێت و یانەکانی کەنار دەریا و ڤێلا و سەنتەری بازرگانی هەیە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ یەختەکەی پانگیۆس لەلایەن کۆمپانیای لازارینی دروستکراوە، كە درێژییەکەی زیاتر لە ١٨٠٠ پێیە و پانییەکەی زیاترە لە ٢٠٠٠ پێ، هەروەها بە ٥ ماتۆڕی ئەلکترۆنی ، كە خێراییەکەی یەکسانە بە ٥ گرێی دەریایی (هەر گرێیەک یەکسانە بە ١٨٥٢ مەتر بۆ هه‌رکات ژمێرێک).

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top