بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە یانەیەکی شەوانە ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە یانەیەکی شەوانە ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا

 

 

میدیاکانی ڕووسیا هەواڵی کوژرانی لانی کەم 13 کەسیان لە دوای ئاگرکەوتنەوە لە یانەیەکی شەوانە لە شاری کۆسترۆمای ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.

بە گوتەی دەسەڵاتدارانی ڕووسیا، ڕووداوەکە لە نیوەی شەودا لەم یانەیەدا ڕوویداوە و پێدەچێت بەهۆی بەکارهێنانی یارییە ئاگرینەکانەوە بووبێت.

لە کاتی ئاگرکەوتنەوەکەدا ٢٥٠ کەس لە یانەکەدا ئامادەبوون و لەو ژمارەیەش ١٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و هەندێکیشیان برینداربوون.

پۆلیسی ڕووسیا دەستگیرکردنی کەسێکی كە پەیوەندی بە ڕووداوەكەوە هەبووە ڕاگەیاند.

کۆسترۆما نزیکەی ٣٠٠ کم (١٩٠ میل) لە باکووری ڕۆژهەڵاتی مۆسکۆوە دوورە.

قایمقامی هەرێم ڕایگەیاند: بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، بەهۆی ئاگرەکەوە ١٣ کەس گیانیان لەدەستداوە، ئاماژەی بەوەشکرد، كە پێنج کەس برینداربوون و لەژێر چاودێری پزیشکیدان.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top