کلۆنی: لەگەڵ ڕۆبەرتس٨٠ جار دیمەنێكمان دووبارە كردەوە

کلۆنی:  لەگەڵ ڕۆبەرتس٨٠ جار دیمەنێكمان دووبارە كردەوە

جۆرج كلۆنی ئەكتەری جیهانی دیمەنە سەرنجڕاكێشەكانی وێنەگرتنی فیلمە نوێیەكەی كە ڕۆمانسی و كۆمیدییە بەناوی (تیكێت بۆ بەهەشت) لەگەڵ ئەستێرە جولیا ڕۆبەرتس ئاشكرا دەكات.
كلۆنی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز ڕایگەیاندووە كە دیمەنی ماچكردنی ڕۆبێرتسی زیاتر لە شەش مانگی خایاندووە.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی: «بە هاوسەرەكەمم وت كە ٨٠ جار دیمەنی ماچەكەمان دووبارە كردەوە، زۆر سەرم سوڕما، چونكە دەبوو بە دروستی بیكەین».
لەلایەن خۆیەوە ڕۆبێرتس گوتی: «دیمەنەكە ٧٩ وێنەی پێكەنینی پێویست بوو و وتمان و با دوا وێنەی ماچەكەش بخەینە ناوەوە.»
سەبارەت بە فیلمەكەش كلۆنی ڕایگەیاندووە كە ساڵانێكە بەشداری لە فیلمێكی كۆمیدی و ڕۆمانسیدا نەكردووە، هەروەها وەك جولیا لەم جۆرە فیلمەدا ڕۆڵی نەگێڕاوە، بەڵام كاتێك زانی كە بەشداری ئەو لە فیلمەكەدا دەكات، پەرۆش بوو، چونكە پێی وابوو كارەكە خۆش دەبێت.
جولیاش ڕوونی كردەوە كە بەشداریكردنی لە فیلمەكەدا شانبەشانی كلۆنی زۆر مانای هەبوو، بەهۆی هاوسەنگییەكی گەورەی نێوانیان لەسەر شاشە، ئاماژەی بەوەش كردووە: «هاوڕێیەتییەكم هەیە كە زۆربەی خەڵك لەبارەیەوە دەزانن، پەیوەندییەكەمان وەك ژن و مێردێكی جیابووەوە وایە و نیوەی ئەمریكا پێی وایە ئێمە بەڕاستی واین، بۆیە چیرۆكەكە بە تەواوی لەگەڵ ئێمەدا دەگونجێت.»
فیلمەكە لە دەرهێنانی ئۆل پاركەر و لە نووسینی دانیال پێپسكی، لەم فیلمەدا بیلی لۆرد و كایتلین دیڤەر و لوكاس براڤۆ ڕۆڵی سەرەكی تێدا دەگێڕن، بڕیارە ئەم مانگە لە سینەماكان نمایش بكرێت، كە باس ژن و مێردێكی جیابووەوە دەكات كە گەشت دەكەن بۆ بالی، لە هەوڵێكدا بۆ ئەوەی كچەكەیان نەتوانێت هاوسەرگیری بكات.
وێنەگرتنی فیلمەكە ڕووبەڕووی چەند ئاستەنگێك بووەوە، چونكە بۆ ماوەی چەند مانگێك وەستا بەهۆی ئەو ڕێوشوێنە خۆپارێزییانەی كە لە لایەن ئوسترالیاوە سەپێندرابوو بۆ پەتای كۆرۆنا، كە زۆربەی دیمەنەكان لەوێ گیراوە.

کلۆنی:  لەگەڵ ڕۆبەرتس٨٠ جار دیمەنێكمان دووبارە كردەوە
Top