لەسەدا 95 کەمبوونەوەی ژمارەی گەشتی هاووڵاتییانی ڕووسیا بۆ ئەوروپا
گەشتی هاووڵاتییانی ڕووسیا بۆ ئەوروپا لە هاویندا بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بەڕێژەی 90-95% کەمیکردووە.
کۆمەڵەی گەشتیارانی ڕووسیا "ئاتۆر"بەیانامەیەكی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت، كە بڕی گەشتی هاووڵاتییانی ئەم وڵاتە بۆ ئەوروپا لە هاوینی ئەم ساڵدا بەڕێژەی ٩٠-٩٥% کەمیکردووە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی پێشوو.
بەپێی ئەم بەیاننامەیە، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا هاووڵاتییانی ڕووسیا یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار گەشتیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا ئەنجامداوە، لە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوودا گەیشتە ٨ ملیۆن.
لەم بەیاننامەیەی سەرەوەدا ئاماژە بەوە کراوە کە سزاکانی سەر کەرتی فڕۆکەوانیی ڕووسیا و سیاسەتی ڤیزای وڵاتانی ئەوروپا سەبارەت بە هاووڵاتییانی ڕووسیا کاریگەر بووە لە کەمکردنەوەی ژمارەی گەشتەکان لەم وڵاتە بۆ ئەوروپا.
گوڵان: سەردار خەلیل