نزیکەی شەش هەزار قوتابخانە لە پاکستان بە تەواوی وێران بوون

نزیکەی شەش هەزار قوتابخانە لە پاکستان بە تەواوی وێران بوون

 

بەپێی میدیاکانی پاکستان، ٤٠٪ی قوتابخانەکانی پارێزگای سندی ئەم وڵاتە وێران بوون، جگە لەوەش زیاتر لە دوو هەزار و ٥٠٠ قوتابخانە بوونەتە کەمپی فریاگوزاری و زیاتر لە ٦٥ هەزار خێزان کە بەهۆی لافاوەوە بێ ماڵ و حاڵ بوون، لەو قوتابخانانە نیشتەجێ بوون.

هەروەها لە ئەنجامی لافاوی وێرانکەر لە پاکستان، ٥ هەزار و ٦١٩ قوتابخانە لە ویلایەتی سند بە تەواوی وێران بوون و ١٢ هەزار قوتابخانە زیانیان بەرکەوتووە.

ژمارەی قوربانیانی لافاو بەهۆی بارانبارینی وەرزی لە پاکستان کە لە ١٤ی حوزەیرانەوە بەردەوامە، بۆ ١٣٩٦ کەس زیادی کردووە.

بەپێی داتاکانی دەزگای نیشتمانیی بەڕێوەبردنی قەیرانەکانی پاکستان، لە ١٤ی حوزەیرانەوە تا ئێستا ١٣٩٦ کەس بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە کە ٤٩٩ منداڵ و ٢٨٠ ژنن و ١٢ هەزار و ٧٢٨ کەسیش برینداربوون.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top