ئەیلوول :قوتابخانه‌ی بیری نیشتمانپه‌روه‌ری بۆ نه‌وه‌ی ئێستاوداھاتوو...

ئەیلوول :قوتابخانه‌ی بیری نیشتمانپه‌روه‌ری بۆ نه‌وه‌ی ئێستاوداھاتوو...

ھەڵگیرساندنی شۆرشی ئەیلوولی مەزن
61سال بەرلەئێستابەرێبەرایەتی بارزانی نەمر،‌ وەك شۆرشێكی كوردستانی لەبواری سياسى، كۆمه‌ڵايه‌تى، چه‌كداريى وفيكرى ،بۆرەواندنەوەی تەمی نائومێدی بوو، چونکەبەرلەئەیلوول بێ ئومێدی باڵی بەسەركوردستانداكێشابوو...
بەلام بەھەلگرساندنی دائومێدوئیرادەی خسته‌ نێو دلی هەموو تاكێكی كوردستان.
شۆڕشی ئەیلوول،لە پێناو ئازادی خەلكی كوردستان ،دژی ستەم وزەوتكردن ولەناوبردنی كوردستان وەستایەوەو رووحی بەرگریكردن وخۆراگری لەناخی ھەموونیشتیمان پەروەرێكدا دروستكرد،لەساییەی داستان وبەرخودان وقارەمانیەتی ھێزی پێشمەرگەی كوردستان بۆماوەی 9سال توانى حكوومه‌تی ئەوكاتی عیراق ناچار بكات، به‌ره‌سمى دان به‌ مافه‌ ره‌واكانى گه‌لى كوردستاندا بنێت، چونكەرێككه‌وتننامه‌ى یازده‌ى ئادار بەگەورەترین بەلگەنامەی یاسایی و سیاسی دادەندرێت كەحكوومه‌تى ناوه‌ندى عێراق دانی نا، به‌ ده‌سه‌ڵاتی ئۆتۆنۆمى بۆ كوردستان،
لەوساوەتابەئەمرۆدەگات بەبەردی بنا غەی ھەمووئەودەسكەوتانەدادەندرێت كەدواتربۆگەلی كوردستان ھاتنەدی ،
شۆرشی ئەیلوول چەندین تایبەتمەندی دیاری لەخۆگرتوە،بۆیە هەردەم لە هزر و بیری تاک بە تاکی گەلی کوردا بە شکۆداری دەمێنێتەوە.
كەدیارترنینان بریتین ئەمانە...
*شۆڕشی ئه‌یلوول ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و جه‌ور و سته‌م و واقیعه‌ تاڵه‌ بوو كه‌ به‌ سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا سه‌پێندرابوو،

*شۆڕشی ئەیلوول جێی متمانەی سەرجەم گەلی کوردستان بوو، بیرۆکەی فیدراڵییەتیش بۆ عێراق، لە ئەجێندای ئەو شۆڕشەیەدا بوو، ئەو فیدراڵییەتەی ساڵی 2005یش بۆ ئەم وڵاتە چەسپا، بەرهەمی ئەیوولە

* ئیرادە وباوەر بە خۆبوونی لای خەلكی كوردستان دروست کرد...

*یەكەمین شۆرش بووكەتوانی كۆمەلێك مافی گرنگ ومێژووی بۆگەلی كوردستان فەراھەم بكات،كەئازادی ئەمرۆی كوردستان وپێشكەوتنە سیاسی وئیداری ودبلۆماسیەكان بەرھەمەكەن...

*رژێمی ئەوكاتی عیراقی ناچاركرد لەجیاتی شەربیرلەدانوستاندن بكات ،كەبەھۆیەوە كوردستان كەوتەقۆناغێكی تری بووژاندنەوە..

*بەوەرچەرخانێكی مێژوویی دادەندرێت كەسەنگ وكاریگەری خۆی ھەیە بۆچەسپاندنی ماف ودەستكەوتەكان ...

*شۆڕشی هەموو پێكھاتەكانی کوردستان بووبەبێ جیاوازی نەتەوەوئایین كەھەرموویانی لەژێریەك ئالاویەك سەركردایەتیداكۆكردنەوە ،
لەرێكەوتنامەكەشدا مافی ھەمووئایین ونەتەوێك چەسپێندرا...

* بارزانی نەمربەوردبینی وحیكمەتی خۆی بەبریارێک شۆرشی وه‌ستاند بە بڕیارێكیش شۆرشی گوڵان ھەلگیرساندەوە،وەک درێژەپێدەری شۆرشی ئەیلوول...

*ئەیلوول ...وەك قوتابخانه‌یه‌ك بۆ بیری ئازادیخوازی و نیشتمانپه‌روه‌ری و نه‌خشه‌ڕێی تێكۆشان بۆ نه‌وه‌ی ئێستاوداھاتوودەمێنێتەوە...

لەم یادەدا سڵاو درووددەنێرین بۆ گیانی پاكی سەرجەم شەهیدانی رێگەی ئازاديی کوردستان لەسەرووی ھەموویانەوەھەلگیرسێنەری شۆرشی ئەیلوول بارزانی نەمر...

Top