وێڵ سمیس ژیانی خۆی دەخاتە مەترسییەوە

وێڵ سمیس ژیانی خۆی دەخاتە مەترسییەوە

ئەكتەری دیاری ئەمریكی و ئەستێرەی دیاری هۆڵیوود(وێڵ سمیس) ئەزموونێكی نوێ تاقیدەكاتەوە و سەركێشییەك ئەنجام دەدات .

لە ئێستادا وێڵ سمیس لە وڵاتی ئیكوادۆر لە گەشتێكدایە بۆ دۆزینەوەی شارە وونبووەكان و ئەو شوێنانەی كە هەموو كەسێك ناتوانێ بە ئاسانی سەردانی بكات, كە ئەمەش بە گەشتێكی مەترسیدار هەژماردەكرێت و بۆ ناشیۆناڵ جوگرافیك بەشێوەی دیكۆمێنت كاری وێنەگرتنی ئەنجام دەدرێت .

وێڵ سمیس ژیانی خۆی دەخاتە مەترسییەوە

ئەم پڕۆگرامە كە ناونیشانی(welcome to earth) بۆ دیاریكراوە, لە وەرزی دووەمیدا وێڵ سمیس وەكو بەرهەمهێنەر و خوێندنەوە لە زانیارییەكانی نێو پڕۆگرامەكە بەشدارە, هەروەها بڵاوبوونەوەی وێنەیەكی وێڵ سمیس لە شەمەندەفەرێك لە ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی چیمبۆرازۆ لە ئیكوادۆر, خۆشحاڵی بۆ خەڵكی ناوچەكەو ئیكوادۆر بە گشتی درووستكرد بۆ سەردانی وڵاتەكەیان .

ئاسۆ كاكەیی

وێڵ سمیس ژیانی خۆی دەخاتە مەترسییەوە
Top