پارتی دیموكراتی كوردستان رۆڵ و پێگه‌ی ئافره‌تانی هه‌میشه به‌رز نرخاندووه
پارتی دیموكراتی كوردستان بریتییه له حزبێكی سیاسی ونه‌ته‌وه‌یی و نیشیمانی هه‌رێمی كوردستان، كه له 16ئابی ساڵی1946 له شاری مهاباد له ڕۆژهه‌لاتی كوردستان له سه‌ر ده‌ستی باوكی ڕۆحی نه‌ته‌وه‌یی كورد (مه‌لامسته‌فا بارزانی ) دامه‌زرا، دروشمی پارتی دیموكراتی كوردستان بریتییه(نوێبوونه‌وه ، دادپه‌روه‌ری،پێكه‌وه ژیان).
هاوكات پارتی بۆ پرسی ئافره‌ت و دیدگا بینی پارتی بۆ ئافره‌ت و مافه‌كانی ئافره‌ت باشترین حزبی ده‌سه‌ڵاتدار بووه له رابردوو و له ئێستاشدا، چونكه ئه‌و حزبه بڕوای ته‌واوی به مافه‌كانی ئافره‌ت و تواناكانی ئافره‌ت هه‌یه و هه‌ر له سه‌ره‌تایی دامه‌زراندییه‌وه له‌ناو حزبه‌كه‌دا ڕۆلی ئافره‌ت به‌رز ڕاگیراوه، پارتی هه‌میشه هه‌وڵیداوه بۆ ڕاكێشانی زیاتری ئافره‌ت بۆ ناو ڕێزه‌كانی ده‌سه‌ڵات و بڕیار، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له ساڵی1952 ( یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان) له‌سه‌ر ده‌ستی بارزانی باوك دامه‌زرا، كه ڕێكخراوێكی جه‌ماوه‌ریی مه‌ده‌نی ئافره‌تانی كوردستانه بۆ زیاتر نزیكبوونه‌وه‌ی ئافره‌ت له كاری سیاسی و ڕێكخراوه‌یی دامه‌زراوه، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته پردی په‌یوه‌ندی نێوان جه‌ماوه‌ر و پارتی دیموكراتی كوردستان و گه‌یه‌نه‌ری خواست و داواكانی ئافره‌ت، كاركردن بۆ مسۆگه‌ركردنی زۆرترین ڕێژه‌ی ده‌نگی ئافره‌ت له ناوه‌نده‌كانی بڕیار. مایه‌ی خۆشحاڵییه‌وه له ئێستادا ده‌بینین ڕێژه‌یه‌كی زۆری خانمان له كابینه‌ی حكومه‌تدا شان به شانی پیاوان كارده‌كه‌ن، چونكه پارتی هه‌میشه پالپشت و لایه‌نگری ئافره‌تانی كردووه بۆ كاركردن له كاری سیاسی و حزبیدا، ئافره‌تانی كورد هه‌میشه پێشه‌نگ و پشتیوانی شۆڕشه‌كانی كوردستان بوون شان به شانی پێشمه‌رگه جه‌نگاون به‌رامبه‌ر به دوژمن، هه‌میشه سه‌رۆك مسعود بارزانی له وتاره‌كانیدا ڕۆل و پێگه‌ی ئافره‌ت و تواناكانی به‌رز ده‌نرخێنێت، ئێمه‌ی ئافره‌تانیش هه‌ڵگری ڕێبازی پارتی و بارزانین و هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان ده‌ده‌ین، هاوكات بۆ ئامانج و ویست و داخوازییه‌كانی خۆشمان ده‌جه‌نگین.