لەیدی گاگا بەشداریکردنی لە فیلمی 'جۆکەر ٢' پشتڕاست دەکاتەوە

لەیدی گاگا بەشداریکردنی لە فیلمی 'جۆکەر ٢' پشتڕاست دەکاتەوە

کەناڵی LBCI بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لەم دواییانەدا زانیاری بڵاوبووەوە سەبارەت بە بەشداریکردنی ئەستێرەکە لەیدی گاگا لە بەشی دووەمی فیلمی "جۆکەر". خانمە ئەکتەر وئەستێرەی بەناوبانگی پۆپ لەیدی گاگا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا بەشداریکردنی لە فیلمە چاوەڕوانکراوەکەدا پشتڕاستکردەوە.

لە ڤیدیۆکەدا سێبەری دوو سەماکار نیشان دەدرێت لەگەڵ گۆرانی "Cheek to Cheek"دا سەما دەکەن لە هەمان کاتدا ناوەکانی فۆنیکس و گاگا لەسەر شاشەکە نیشان دەدرێت.
بڕیارە ئەکتەری بەناوبانگی بەناوبانگی ئەمریکی خواکین فۆنیکس لە بەشی دووەمدا ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی "جۆکەر"دا بمێنێتەوە کە بڕیارە لە مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤ نمایش بکرێت.

کۆمپانیای (وارنەر برەزەر) وردەکاری زیاتری لەبارەی بەشی دووەمەوە نەخستەڕوو، بەڵام گۆڤاری ڤاریتی بڵاویکردەوە، بەشە نوێیەکە موزیکی دەبێت، ڕەنگە لەیدی گاگا ڕۆڵی هاوبەشی "جۆکەر" لە پڵۆتەکەدا ببینێت.
فۆنیکس خەڵاتی ئۆسکاری بەدەستهێنا لە ڕۆڵی پاڵەوان لە بەشی یەکەمی فیلمی ساڵی ٢٠١٩ کە باس لە ژیانی دوژمنی سەرەکی باتمان دەکات.

لەیدی گاگا ڕۆڵێکی جیاوازتر لە کەسایەتی هارلی کوین دەگێڕێت، کە دوایین رۆڵی بوو لە فیلمی "The Suicide Squad"ی مارگۆت ڕۆبی، هەروەها دڵنیا نییە کە کارەکتەرەکانی دیکەی دی سی لە فیلمەکەدا رۆڵیان دەبێت.
پێشبینی دەکرێت بەشی دووەمی فیلمەکە موزیکاڵی بێت، هەروەها لەیدی گاگا کۆمەڵێک گۆرانی پێشکەش بکات. ماڵپەڕەکە سوپرایزێکی تری ئاشکرا کرد کە خواکین فۆنیکس تا ئێستا بە فەرمی گرێبەستی بۆ ئەو ڕۆڵە نەکردووە.

لەیدی گاگا بەشداریکردنی لە فیلمی 'جۆکەر ٢' پشتڕاست دەکاتەوە
Top