بەهۆی لافاوەوە لە کۆریای باشوور چواردە کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی لافاوەوە لە کۆریای باشوور چواردە کەس گیانیان لەدەستدا

 

 

ژمارەی قوربانیانی لافاو لە سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور گەیشتە ١٤ کەس.

لە ئەنجامی بارانبارینی بەخور و لافاو لە سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور لە هەفتەی ڕابردووەوە تا ئێستا 14 کەس گیانیان لەدەستداوە و پێنج کەسیش بێسەروشوێنن.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی « یۆنهاپ »، هەزاران خانوو لە سیئۆل ژێرئاو كەوتوون، هەروەها نزیکەی 7 هەزار و 200 کەس ناوچە مەترسیدارەکانیان چۆڵکردووە و بەرەو شوێنی سەلامەت ڕۆیشتوون.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top