بــۆ نــەتـــەوەی كورد سەرۆك بارزانی، زەروورەتی مێژووییە ..

بــۆ نــەتـــەوەی كورد سەرۆك بارزانی، زەروورەتی مێژووییە ..




سەرۆك مسعود بارزانی بۆ نەتەوەی كورد ئەو سەركردەیەیە كە وەك دەڵێن سەركردەی زەروورەتی مێژوویی، هەردەم دەیڵێین و گوێمان لێ‌ دەبێت كوردستان پێویستی بە سەرۆك بارزانی هەیە، ئەگەر لە رووی لۆژیكی سیاسی و گۆڕانكارییە هەرێمییەكانەوە لەم دەربڕینە بكۆڵینەوە، دەگەینە ئەو راستییەی كە بەڵێ‌ كوردستان پێویستی بە سەرۆك هەیە بۆ ئەوەی سەركردایەتی بكات و لەم قۆناخە سەخت و هەستیارەدا بەرەو كەناری ئارامی و دڵنیایی ببات.سەرۆك بارزانی لە قۆناخەكانی پێشوودا و زیاتر لە نیو سەدەیە وەك پێشمەرگەیەك خەبات دەكات، هەروەها وەك ڕابەر و سەركردەیەك رۆڵی سەرەكیی لە سەرجەم پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكاندا هەبووە و بە سیاسەتی دووربینانەی لەسەر ئاستی نێوخۆیی رۆڵی كاریگەری لە كۆكردنەوەی ڕاوبۆچوونە جیاوازەكان لە پرسە چارەنووسسازەكاندا هەبووە و لەسەر ئاستی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و دواگۆڕانكارییەكان پێگه ی سەرۆك بارزانی لە زۆربەی هەڵوێستەكاندا بە ڕوونی دیارە و هیچ كەس ناتوانێت نكۆڵیی لێ بكات، ئەمەیش هۆكار بووە بۆ ئەوەی گەلی كوردستان لە چەندین پلان و مەترسیی دەرەكی دەربازی ببێت، دوائەو مەترسییەیش كە رووبەڕووی هەرێمی كوردستان بووەوە، شەڕی تیرۆریستانی داعش، سەركەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی 25/9/2017 و 16ی ئۆكتۆبەری 2017 كە سەرۆك بارزانیی وەك سەركردەیەكی بەتوانا و شارەزا سەركردایەتیی ئەم قۆناخە سەختەی كرد و شكستی بە ئەجێندای سەربازی و سیاسیی تیرۆریستان و دەستە شاراوەكانی پشت ئەو دوژمنكارییە هێنا و، لەسەر ئاستی دەرەكییش توانی ڕای گشتیی وڵاتە زلهێزەكان بە لای هەرێمدا ببات و لەو چوارچێوەیەیشدا بە هەموو جۆرێك هاوكاریی هەرێم كرا. بزووتنەوەی رزگاریخوازیی گەلی كورد كە هەمیشە سەركردەی مێژویی سەركردایەتیی كردووە، بەڵام لە هیچ قۆناخێك و لە سەردەمی هیچ یەكێك لە سەركردەكانی كورددا دۆزی كورد نەگەییشتووەتە ئەم ئاستە، سەرۆك بارزانی لە لایەن وڵاتە زلهێزەكانەوە وەك سەرۆكی وڵات پێشوازی لێ كراوە و لە سایەیدا ئاڵای كوردستان لە تەنیشت ئاڵای وڵاتاندا هەڵكراوە، ئەمە بەرهەمی هەوڵی دیپلۆماسیانە و كارامەیی بەڕێوەبردنی پەیوەندییە دەرەكییەكانە لە لایەن سەرۆك بارزانیـیەوە .ئەم قۆناخەی نەتەوەكەمان پێدا تێدەپەڕێت، قۆناخێكی هەستیار و ئاڵۆزە و سەرۆك مسعود بارزانی وەك هەمیشە شانی داوەتە ئەم بەرپرسیاریەتییە هەروەها سەرۆك مسعود بارزانی خاوەن ئەزموونێكی دەوڵەمەندە لە رووی سیاسی ،دیپلۆماسی و پێشمەرگایەتی كە ، هیچ سەركردەیەكی كوردستان ئەو سیفەتانەی نییە و تەنانەت لەسەر ئاستی جیهان بەو ئاستە ناسراو نین و هێندەی ئەو لەسەر ئاستی ناوچەكە و جیهان خاوەنی پێوەندییەكی زۆر نین و پێگە و شكۆی ئەویان نییە. لایەنێكی دیكە كە زۆر گرنگە و نابێت فەرامۆش بكرێت، ئەویش گرنگی هەولێرە وەك پایتەختی هەرێمی كوردستان كە هەموو كونسولخانەكانی جیهان بارەگەكەیان لە هەولێرە، هەموو ئەو شاندانەی دێنە عێراق راستەوخۆ سەردانی هەولێر دەكەن، هەروەها زۆر جار شاندەكانی دەرەوە دێنە هەولێر و سەردانی بەغدا ناكەن، زۆر جار لەسەر ئەم پرسە گلەیی لە هەرێمی كوردستان و شاندی ئەو وڵاتە كراوە كە تەنیا سەردانی هەولێری كردووە و نەچۆتە بەغدا. بۆیە هەر لایەنێكی سیاسی لە هەولێر هەژموون و پێگەی باڵادەست بێت، ئەوا ئەو لایەنە تەحەكوم بە پرسەكە دەكات. لایەنێكی دیكەی گرنگیی هەولێر ئەوەیە بۆتە سەرچاوە بۆ ئەوروپا، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا، دەبێت هاوسەنگییەك لە پێوەندییەكانمان لەگەڵ دەوڵەتانی دراوسێی هەرێم دروست بكەین، واتە رێگە نەدەین دەست لە كاروباری تایبەتی ناوخۆیی هەرێمی كوردستان وەربدەن، ئەگەر كێشەیەكیشمان لە كوردستان هەبێت، ئەوا خۆمان توانای ئەوەمان هەیە چارەسەری بكەین و پێویستمان بەدەستێوەردانی ئەو دەوڵەتانە نابێت. بۆیە پێوستە گشت هێزو لایەنە كوردستانییەكان بە گشتی بە دڵسۆزی و رٍاشكاوانە پشتیوانی هەوڵە بەردەوامەكانی سەرۆك بارزانی بن بۆ گەیاندنی ئەو كاروانە مێژووییە بە ئامانجەی ڕەواکانی خۆی و کەناری دڵنییایی..

Top