نووسەری دیاری كورد(ئەبوبەكر حەسەن) كۆچی دوایی كرد
بەپێی ئەو هەواڵانەی كە لە ئێستادا بڵابۆوتەوە, دڕەنگانی شەوی ڕابردوو ئەم نووسەرە لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد .
لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان هەواڵی كۆچی دوایی (ئەبوبەكر حەسەن) ڕاگەیاند, لە درێژەی بڵاوكراوەكەدا هاتووە..
بە داخ و ئەسەفێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی لە ناکاوی ، هەڤاڵ و هاوڕێمان ، نوسەر و ڕووناکبیری بە توانا کاک ئەبوبەکر جاف ، کارگێڕی لقەکەمان ڕادەگەیێنین .
کۆچی کاک ئەبوبەکر کەلێنێکی گەورەی لە خێزانی لقی چوار و لە ناوەندی فیکر و فەلسەفەی شاری سلێمانیدا دروستکرد.
پرسە و سەرەخۆشی لە ماڵباتە بەڕێزەکەیان دەکەین و لە خوای گەورە داواکارین ڕۆحی پاکی لە پەنای ڕەحمەتی خۆیدا مەئوا بدات .
لقی چوار
پارتی دیموکراتی کوردستان
شایەنی باسە..ئەبووبەکر حەسەن، ناسراو بە بەکر جاف، ساڵی 1976 لە گوندی کوردەمیر لە گەرمیان لەدایکبووە، لە هەشتاکانی سەدەی رابردوودا باوکی و چەند کەسێکی دیکەی نزیکەی بەر شاڵاوی ئەنفال دەکەون. ئەم نووسەرە بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە کۆمەڵناسی هەبووە و لە وڵاتی فەرەنسا ماستەری لە فەلسەفەدا بەدەستهێناوە. خاوەنی چەندین کتێبی نووسراو و وەرگێڕدراوە .