جێ به‌جێ كردنی یه‌كپۆشی بۆ قوتابیانى زانكۆكان
ئه‌كته‌ری كه‌نەدی (دییجۆ كلاتنهۆف) ده‌لێ" هه‌ركاتێ كه جلی سه‌ربازی ده‌پۆشى، به دڵنیاییه‌وه هه‌موو جه‌سته توند و تۆڵ ده‌بێت و وات لێ ده‌كات زۆر رێك و ڕاست بوه‌ستى".
له‌م ڕۆژانه‌ى ڕابردوو هه‌واڵى بلاوبوونه‌وه‌ى یه‌كپۆشى له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى سه‌لاحه‌ددین گوی بیست بووم کە خه‌ریكی دیراسه‌ت كردن و بڕیاردانن له سه‌ر په‌یڕه‌وكردنى یه‌كپۆشی بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانى زانكۆ.
گه‌ر هه‌ندێك بگه‌رێینه‌وه بۆ ساڵانى حه‌فتاكان و هه‌شتاكان به‌ڵكو پێشتریش قوتابیانى ئه‌و كاتى زانكۆكان یه‌ك جۆر جلى زانكۆیان ده‌پۆشى هه‌ستت به جوانى ڕواله‌ت و ڕوخساری ئه‌و قوتابیانه ده‌كرد و خۆى له خۆیدا قوتابیانى زانكۆكان كه به یه‌كپۆشى ڕه‌نگی سپی و ڕه‌ساسی و نیللی ناسرابوون تایبه‌تمه‌ندی و پارێزبه‌ندییه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌بوو له هه‌ر شوێنێكى گشتی ناو زانكۆ یان ده‌ره‌وه‌ى زانكۆ ببینرابان سۆز و عاتیفه‌یه‌كى گشتگیر هه‌بوو بۆ قوتابیان، بگره زۆر جاران له‌لایه‌ن بازگه‌كان و هێزه‌كانى تریش كه جلی زانكۆیان ده‌بینى لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌ده‌كردن ده‌یانگۆت قوتابی زانكۆن. واته جلی یه‌كپۆشى خۆى له خۆیدا ناسنامه بوو بۆخودی قوتابییه‌كان، هه‌ر چه‌نده ئه‌وكات له پارێزگایه‌كى وه‌كو هه‌ولێر ته‌نها زانكۆی سه‌لاحه‌ددین هه‌بوو به حكومی و ناحكومی، كه‌چى ئێستا ته‌نها له پارێزگاى هه‌ولێر زیاتر له(12)دوازده زانكۆ حكومی و ناحكومی هه‌یه.
بۆیه له‌و كاته‌دا زۆر گرنگه یه‌كپۆشى بۆ قوتابیانى زانكۆ سه‌ره‌تا زانكۆى سه‌لاحه‌ددین له پێش هه‌موو زانكۆكانى تر ده‌یانه‌وێ ئه‌و بڕیاره بده‌ن كه پێش هه‌موو شتێ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی كۆمه‌ڵگه و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تى خوێندن پێویستى به جێ به‌جێ كردنى بڕیارێكى له‌و جۆره‌یه، به دڵنیایی یه‌كپۆشى كۆمه‌لێ سوود و قازانج و چاكه‌ى هه‌یه، گرنگترینیان جیاوازى نه‌كردنه له نێوان منداڵانى ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار و ئاسایی دا كه هه‌موویان یه‌كسانن له پۆشینی یه‌ك جۆره ڕه‌نگ له ڕوواله‌ت و ڕوخسار له یه‌كتر جیا ناكرێته‌وه و ئه‌وه‌ش ئاسوده‌یی و ئارامییه‌ك ده‌به‌خشێته دڵ و ده‌روونی هه‌موو قوتابیان به تایبه‌تى قوتابیانى كه‌م ده‌رامه‌ت هه‌ست به سته‌م و نادادى ناكه‌ن، زانكۆ نابێته شوێنێك بۆ نمایش كردن و نیشاندانى جل و به‌رگی گرانبه‌ها و ڕه‌نگاو ڕه‌نگ و باق و بریق، به‌ڵكو زانكۆ ده‌بێته‌وه به شوێنه بنچینه‌یی و ناسراوه‌كه‌ى خۆى كه پێی ناسراوه ئه‌ویش شوێنى زانست و شارستانیه‌ت و زانین و مه‌عریفه و پێگه‌یاندن و بیناتنانى تاكه‌كانه، له‌وه‌ش گرنگتر یه‌كپۆشی هه‌میشه ناسنامه‌یه ناسنامه‌ى قوتابی زانكۆ كه مافی هه‌موو قوتابیه‌كه شانازی به ناسنامه‌بوونى قوتابی زانكۆیی بكات، له بیرمان نه‌چێت هه‌میشه یه‌كپۆشى ڕێزگرتنى خودی خۆته‌وه و رێزگرتنى ئه‌وانى تره، چونكه هه‌ر كاتێك جلی یه‌كپۆشى زانكۆیی ده‌پۆشى هه‌ست به خودی خۆت ده‌كه‌یت و ئاگاداری هه‌ڵسوكه‌وت و ڕه‌فتاره‌كانت ده‌بێت زیاتر له هه‌مان كاتیش‌دا وات لێ ده‌كات په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان زیاتر په‌ره‌ی پێ بده‌ین و له قوتابییه‌كان به گشتى زیاتر نزیك ده‌بیته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه گه‌ر جلی تری جیاواز بپۆشي جۆر و چۆنیه‌تى جله‌كه زۆر جاران رێگر و به‌ربه‌ست ده‌بێت له په‌ره‌سه‌ندن و نزیكی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتر، هه‌روه‌ها پاشه‌كه‌وتێكى باشه بۆ ده‌ست به پاره گرتن، چونكه گه‌ر یه‌كپۆشى نه‌بێ هه‌ر ڕۆژه‌ى جۆر و ڕه‌نگێكی تایبه‌ت له به‌ر ده‌كه‌ى هه‌مووى زێده خه‌رجییه ، له هه‌مان كاتیش گه‌ر یه‌كپۆشى بێت به‌یانیان زووتر و خێراتر و ئاسانتر ئاماده ده‌بیت، چونكه جلی زانكۆی دیارى كراوه و ده‌یپۆشى، گه‌ر یه‌كپۆشى نه‌بێ له ئێواره‌وه دوو دڵى و نازانی كامه‌ى بپۆشی بگره زۆر جاران له ناو زانكۆش ڕاڕاو دوو دڵى و كاریگه‌رى نەرینى هه‌یه له سه‌ر كۆى هه‌ڵسوكه‌وته‌كانت، جودا له هه‌موو ئه‌وانه‌شى باسمان كرد ده‌رئه‌نجامى گشتى یه‌كپۆشی جێ به‌جێ كردنى یه‌كسانى و دادپه‌روه‌رییه له نێوان سه‌رجه‌م قوتابییه‌كان به گشتى له ڕووى ڕواله‌ت و ڕوخسار كه هه‌میشه پۆشته و ڕێك پۆش ده‌رده‌كه‌وی و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هیچ قوتابییه‌ك بواری بۆ نامینی به جله‌كانی به دوای مۆدیلات بگه‌رێ و خۆى هه‌ڵبكێشێ و له خۆبایی بێت و لاف و گه‌زاف بە سه‌ر قوتابییه‌كانى تر لێ بدات و له به‌رامبه‌ریشدا قوتابی هه‌ست به شكان و ڕوخان و دارمان بكه‌ن له ناخه‌وه به دڵنیایی خاڵى تریش هه‌ن.
له كۆتاییدا به پێویستییه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى و فێركردن و په‌روه‌رده‌یی ده‌بینم له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى خوێندی باڵاوه دیراسه‌ى یه‌كپۆشى بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانى زانكۆكانى حكومی و ناحكومی هه‌رێمى كوردستان بكرێ كه له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان دایه.
بەکر کەریم حەسەن
به‌رێوه‌به‌رى گشتى/ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی