هێرشی چەکداری بۆ سەر پۆلیسی کۆسۆڤۆ
بەلەمێك كە پۆلیسی کۆسۆڤۆی هەڵگرتبوو لە کاتی ئێشکگرتندا تەقەی لێكرا.
پۆلیسی کۆسۆڤۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: یەکێک لە بەلەمەکانی پۆلیس كە لەكاتی ئەرك دابوون لە نزیک شارۆچکەی « زوبین پۆتۆک »، لەلایەن سێربەکانەوە کرایە ئامانج.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "كە سێربەكان بەلایەنی کەمەوە 10 گوللەیان بەرەو پۆلیسی ئێشکگرهاویشتووە، بەڵام هیچ کەسێک بریندار نەبووە.
پۆلیس جەختی لەوە کردەوە، کە دوای ئەم هێرشە، تیمەکانی پاسەوانی سنوورەی ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراون و لێکۆڵینەوەی پێویست ئەنجام دەدرێت.
پۆلیسی کۆسۆڤۆ ڕاشیگەیاند: كە پۆلیسی کۆسۆڤۆ پابەندن بە پاراستنی ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی تاوانەكان لەم ناوچەیەدا، بەتایبەت قاچاخچێتی.
گوڵان: سەردار خەلیل