بەهۆی لافاوەوە نزیکەی هەزار کەس لە پارکێکدا گیریان خواردووە

بەهۆی لافاوەوە نزیکەی هەزار کەس لە پارکێکدا گیریان خواردووە

 

 

لە ئەنجامی لافاوەكەی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا ژمارەیەكی زۆر لە دانیشتووانی ئەم شارە لە پارکێکدا گیریان خواردووە.

بەرپرسانی پارکی کالیفۆرنیای ئەمریكا ڕایانگەیاند، كە بەهۆی لافاوەکەوە نزیکەی ١٠٠٠ دانیشتووی ئەم شارە  لە ناو پارکەکەدا گیریان خواردووە و بەرپرسانی پارکەكە لە کاتی لافاوەکەدا ناچاربوون پارکەکە دابخەن و بەو هۆیەوە نزیکەی 1000 کەس لەناو پارکەکە ماونەتەوە و نەیانتوانیوە بێنە دەرەوە.

دەوترێت كە نزیکەی 60 ئۆتۆمبێلی سەر بە سەردانکەران و کارمەندانی پارکەکە زیانیان بەركەوتووە، بەرپرسان دەڵێن: تا ئێستا هیچ زیانی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە، بەڵام نزیکەی 500 سەردانکەر و 500 کارمەندی پارک ناتوانن پارکەکە بەجێبهێڵن بەهۆی گیرانی ڕێگاكان و داخستنی هەموو دەرچەکان و دەروازەکانی پارکەکە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top