كامیرۆن لە رێگەی نیتفلێكسەوە دەگەڕێتەوە

كامیرۆن لە رێگەی نیتفلێكسەوە دەگەڕێتەوە

دوای هەشت ساڵ دابڕان و وازهێنانی لە كاری نواندن، خانمە ئەكتەری ئەمریكی (كامیرۆن دیاز) جارێكی دیكە بە فیلمی (Back in Action) شانبەشانی جیمی فۆكس و لە بەرهەمهێنانی سەكۆی نیتفلێكسە دەگەڕێتەوە، ئەم سەكۆیەش رۆڵێكی سەرەكیی هەبوو لە دووبارە گەڕانەوەی دیاز.

كامیرۆن لە رێگەی نیتفلێكسەوە دەگەڕێتەوە

جیمی فۆكس لە سۆشیال میدیا هەواڵەكەی پشت راست كردەوە، دوای ئەوەی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی خۆی لەگەڵ دیاز بڵاو كردەوە. كامیرۆن دیاز لە ساڵی 2014 لە كاری نواندن دوور كەوتبووە، دوایین فیلمیشی بە ناوی (ئانی) بوو و لەو ماوەیەوە بە كاری دیكەوە سەرقاڵ بووە، وەك نووسینی كتێب و ماركیتینگ بۆ براندەكەی خۆی .«Avaline»..
ساڵی 2018 كامیرۆن بە فەرمی وازهێنانی خۆی لە كاری نواندن راگەیاند و ئەو كات لە دیمانەیەكدا رایگەیاند: كاتێك كارێكی ئاست بەرز ئەنجام دەدەیت بۆ ماوەیەكی زۆر، كاتێك ئەو كەسە بیت كە ئەدایەكی باشت هەبێت، پێویستە دەرفەت بە كەسانی دیكە بدەیت بۆ ئەوەی ئەوانیش دەرفەت بە خۆیان بدەن.

دوای وازهێنانیشی رایگەیاند: «من قوربانیی گشت كارە پێچەوانە كۆمەڵایەتییەكان بووم، كە رووبەڕووی ئافرەت دەبنەوە، ئەستەمە سەیری خۆی نەكەیت و لەسەر بنەمای پێوەری جوانییەكانی دیكە حوكمی لەسەر بدەیت، لە ماوەی هەشت ساڵی رابردوودا من وەك ئاژەڵێكی كێویم لێ هاتبوو، چونكە گرنگیم بە سیما و روخسای خۆم نەدەدا، كە چۆن دەربكەوم، من تەنانەت دەموچاویشم نەدەشوشت، كاری لە پێشینەی من ئەوە بوو كە بە ئافرەتێكی بەهێز بمێنمەوە».

سەرچاوە: https://www.dw.com/ar/

Top