حەفتا دیپلۆماتکاری ڕووسیا خاکی بولگاریا بەجێدەهێڵن
حەفتا كارمەندی لەباڵیۆزخانەی ڕووسیا لەگەڵ خێزانەکانیان بە دوو فڕۆکە سۆفیای پایتەختی بولگاریایان بەجێ هێشت و بەرەو مۆسکۆ بەڕێكەوتن.
ئەم دیبلۆماتکاران لەلایەن حکومەتی بولگاریاوە "تۆمەت باركران" ، بەهۆی چالاکیی سیخوڕیی لە سەرخاکی ئەو وڵاتە.
الئونورا میتروفانوا باڵیۆزی ڕووسیا لە سۆفیا ڕایگەیاند: کە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان گەیشتوونەتە خاڵی كۆتایی، گوتیشی: حکومەتی ڕووسیا بێ دنگ نابێت و كە كاتی هات وەڵامی ئەو کردەوەیە دەداتەوە، بەداخەوە حکومەتی بولگاریا لەهەوڵی ئەوەدایە خەڵک بهێنێتە ناو شەڕەوە بەڵام لەم ئامانجەدا سەرناكەوێت.
گوڵان: سەردار خەلیل