پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی محەمەدئەمین فەقێ حەسەن دەرگەڵەیی
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و خەباتگێڕی دێرین (محەمەدئەمین فەقێ حەسەن دەرگەڵەیی)ـمان بیست. خوالێخۆشبوو محەمەدئەمین فەقێ حەسەن دەرگەڵەیی پێشمەرگەی كۆماری كوردستان لە مەهاباد و یاوەری بارزانی نەمر بۆ سۆڤییەت و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و هەڵگری میدالیای بارزانی نەمر بوو و، تەمەنێكی دوورودرێژی بۆ خەبات و كوردایەتی تەرخان كرد و یەكێك بوو لە پێشەنگەكانی قارەمانێتی و پێشمەرگایەتی و خەباتگێڕی.
سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی تێكۆشەری محەمەدئەمین فەقێ حەسەن دەرگەڵەیی و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو و، هەموو خەباتگێڕ و تێكۆشەرانی كوردستان دەكەم. لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیه راجعون
مسعود بارزانی
٣٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٢