زنجیرەی مۆبایلەکانی سامسۆنگ Galaxy M
زنجیرەی مۆبایلەکانی سامسۆنگ Galaxy M ... مۆبایلی زیرەک و پێشکەوتوو و ئابووریانە
لەگەڵ خواستی بەکارهێنەران، بەتایبەتی نەوەی گەنجان، بە شێوەیەکی زیاد خواستیان بەرەو بەدەستهێنانی مۆبایلە زیرەک و سەرنجڕاکێش لە مارکە دڵخوازەکانیان زیاتر دەڕوات، و دەیانەوێت بە نرخی گونجاو بەدەستبهێنن، بەم شێوەیە سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس مۆبایلە پۆلێنە مام ناوەندییەکانی لە لووتکەی کارەکانی خۆی دانا تا پەرەیپێبدات تا لەگەڵ پێداویستیەکانی بازاڕ و چاوەڕوانی بەکارهێنەران یەکبگرێتەوە.
سامسۆنگ بەردەوام بوو لە پەرەدان بە زنجیرەی مۆبایلەکانی Galaxy M بۆ بەخشینی ئەزموونێکی نایاب و تاک بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانی شێوازی ژیانی گەنجان، بەبێ وازهێنان لە توخمەکانی جوانی لە دیزاین و کوالێتی و کارایی و تایبەتمەندییە کرداریەکان، هەموو ئەمانە لە چوارچێوەی بودجەکانیاندایە و ئەم مۆبایلانە بۆ ئەوانەشە کە هێشتا خواستیان لەسەر مۆبایلە سادە و ئاساییەکانە.
زنجیرەی مۆبایلی Galaxy M زیرەک 3 مۆدێل لەخۆ دەگرێت، وەک M53 5G، M33 5G، وM23 5G، کە سەرنجی بەکارهێنەرانی مۆبایلە زیرەکەکان ڕادەکێشێت بەهۆی تایبەتمەندی و خەسڵەتە نایابەکانی وەک دیزاینی ساده و نەرم، و کامێرای زیرەک و چارەسەرکەری هەشت ناوکی و توانای بیرگەی RAM، و توانای پاتری 5 هەزار میلی ئەمپێر، بارگاویکردنەوەی جگە لە تایبەتمەندی بارگاویکردنەوەی زۆر خێرا بە هێزی 25 وات، جگە لە سیستەمی Dolby Atmos یەکخراو لە ناو هێدفۆن و بیستۆکی بلوتوس، لەگەڵ چەندین تایبەتمەندی دیکە کە دەخرێنەڕوو بۆ ئەوەی لە نزیکەوە زیاتر دەربارەی نوێترین وەشانی زنجیرەی مۆبایلی Galaxy M زیرەک بزانین.
مۆبایلی زیرەکی Galaxy M53 5G
مۆبایلی Galaxy M53 5G تایبەتە بە لێوارێکی ساف و خڕ و چوارچێوەیەکی سادەی بنچینەیی لەخۆدەگرێت کە جێیەکی تایبەتی بۆ کامێراکە تێدایە، و بە شاشەی Super AMOLED+ قەبارە 6.7 ئینج و ڕوونی FHD+ و ڕێژەی نوێکردنەوەی 120 ھێرتزی هەیە. وبەهۆی چارەسەرکەری هەشت ناوکی پێشکەوتوو توانایەکی نایاب دەبەخشێت بە Galaxy M53 5G. مۆبایلەکە هەروەها مۆبایلەکە توانای بیرگەی RAM ی 8 گێگابایتی پێشکەشدەکات، لەگەڵ توانای بیرگەی زیادکراو(میمۆری) بۆ ئەوەی بەکارهێنەرەکە بە نەرمی کار بە بەرنامە دڵخوازەکانی خۆی بکات و بەبێ هیچ کێشەیەک چێژ لە فرەکاری وەربگرێت. هەروەها مۆبایلەکە بیرگەی ناوەکی 256 گێگابایت پێشکەشدەکات، لەگەڵ پشتگیریکردنی کارتی بیرگەیmicroSD تا 1 تێرابایت.
کامێرای فرە لێنزی توانا بە بەکارهێنەر دەدات بۆ بەرهەمهێنانی وێنە بە ووردی ڕوون بە بەکارهێنانی کامێرای گۆشەی فراوان بە ڕوونی بەرزی 108 مێگاپێکسڵ، و دەتوانرێت فۆکەسەکە بە کامێرای قووڵی Depth Camera تایبەتمەند بکرێت، یان نزیکتر بێت لە ووردەکاریەکان لەگەڵ کامێرای ماکرۆ .Macro Camera
مۆبایلی زیرەکی Galaxy M33 5G
مۆبایلی Galaxy M33 5G تەکنەلۆژیای نەوەی پێنجەم 5G پێشکەشدەکات، ئەزموونێکی نوێ کە پێشتر نەبینراوە، چونکە بەکارهێنەرەکە دەتوانێت چێژ لە ئەزموونی یاری و پەخشی خێرایی بەرز وەربگرێت لەگەڵ توانای هاوبەشیکردن و دابەزاندنی ناوەڕۆک بە خێراییەکی زۆر.
مۆبایلەکە تایبەتمەندە بە چارەسەرکەری هەشت ناوکی و توانای بیرگەی RAM 8 گێگابایت، کە هێز و توانای زۆر دەدات بە بەکارهێنەر بۆ ئەنجامدانی فرەکاری قورس یان یاری چڕ. سەرەڕای ئەوەش، توانای زیادەی میمۆری مۆبایلەکە یارمەتی بەکارهێنەری دەدات کە کاربەرنامە دڵخوازەکانیان بە نەرمی بەکاربهێنن و چێژ لە فرەکارکردن وەربگرن بەبێ هیچ کێشە و وەستانێک. بە توانای بیرگەی 128 گێگابایت لەگەڵ توانای بۆ زیادکردنی کارتی میمۆری تا ١ تێرابایت.
مۆبایلەکە ئەزموونێکی سەرنج ڕاکێشی بینین بە شاشەیەکی 6.6 ئینچی پێشکەش دەکات. بەهۆی تەکنەلۆژیایFull HD+ مۆبایلەکە ووردەکاری یەکەی وردبینی و ڕوونی تەواوی ناوەڕۆک پێشکەش دەکات. سەرەڕای ئەوەش، تایبەتمەندیSuper Smooth 120Hz لە شاشەکە کاردەکات بۆ بینینێکی نەرم، چ لە یاریکردن یان سەیرکردن.
لەگەڵ مۆبایلی Galaxy M33 5G دەتوانیت وێنەی ڕوون و خاوێن بە کامێرای بنەڕەتی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵ بەدەست بهێنیت، و دەتوانرێت فۆکەسەکە بە کامێرای قووڵی Depth Camera تایبەتمەند بکرێت، یان نزیکتر بێت لە ووردەکاریەکان لەگەڵ کامێرای ماکرۆ .Macro Camera مۆبایلەکە بەهێزکەری یاری Game Booster لەخۆ دەگرێت کە چاودێری شێوازی یاریکردنەکان دەکات بۆ باشترکردنی ژیانی پاتریەکە و پلەی گەرمیەکە و بیرگەی ئامێرەکە.
مۆبایلی زیرەکی Galaxy M23 5G
مۆبایلی Galaxy M23 پشتگیریکراوە لە لایەن سەکۆی چارەسەرکەری Snapdragon® 750G Mobile Platform، هەشت ناوکی کە بەکارهێنەر بەتوانا دەکات. لەگەڵ کارایی یەکەی چارەسەرکەری ناوەندی باشکراو و بیرگەی(RAM) تا 6 گێگابایت بەکارهێنەر دەتوانێت بە نەرمی کاربەرنامە دڵخوازەکانی خۆی کارپێبکات و چێژ لە ئەنجامدانی چەندی ئەرک. و مۆبایلەکە توانای خەزنکردنی ناوەکی 128 گێگابایتی هەیە بۆ هەڵگرتنی وێنە و ڤیدیۆکان، هەروەها کارتی میمۆریmicroSD تا ١ تێرابایت.
مۆبایلەکە هەروەها دیزاینێکی کوالێتی بەرزی هەیە لەگەڵ لێوارێکی ساف و خڕ و چوارچێوەیەکی سادەی بنچینەیی لەخۆدەگرێت کە جێیەکی تایبەتی بۆ کامێراکە تێدایە بە شێوەیەکی سادە، هەروەها شاشەیەکی 6.6 ئینچی و بەهۆی تەکنەلۆژیای FullHD+ مۆبایلەکە ووردەکاری یەکەی وردبینی و ڕوونی تەواوی ناوەڕۆک پێشکەش دەکات. تایبەتمەندی Super Smooth 120Hz کاردەکات بۆ نەرمی خستنەڕوو، چ لە یاریکردن یان سەیرکردن.