سمیرە كارزان هاوسەرگیری كرد و جلی بوكێنی پۆشی
دوای ئەوەی لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوو, هەر دوو گۆرانیبێژی كورد (ڕێباز شەمامی) و (سەمیرە كارزان) ئەڵقەی هاوسەرگیرییان لە پەنجە كرد, بەڵام دواجار سەمیرە جلی بوكێنی پۆشی و هاوسەرگیری بە ڕێباز شەمامی كرد .
لە ئێستادا چەند وێنەو كورتە ڤیدیۆیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوبۆوتەوە كە ئەم دوو هونەرمەندە لە نێو ئاهەنگ و پڕۆسەی هاوسەرگیرین, هەروەها سەمیرە لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام لەگەڵ بڵاوكردنەوەی چەند وێنەیەكیان دەنووسێت: لەگەڵ تۆ بوونی من مانایەكی تری هەیە هاوسەرەكەم, پیرۆز بێت لە خۆم و لە خۆت و هەموو ئەو عاشقانەی بەیەك دەگەن .
ڕێباز شەمامی و سەمیرە كارزان كە دوو هونەرمەندی كوردن, خاوەنی ژمارەیەك گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپی گۆرانین, ئەم دوو هونەرمەندە چەندین كاری هونەرییان پێكەوە ئەنجامداوە و ڕێباز شەمامی كاری لەسەر بەرهەمهێنان و موزیكی چەند بەرهەمێكی گۆرانی بۆ سەمیرە كارزان كردووە, هەروەها لە نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردوو دوێتێكیان بە ناوی(لەیلی و مەجنون) بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە .
ئاسۆ كاكەیی