بایدن سەبارەت بە هێرشی کاپیتوڵ: ھێشتا ئەو ھێزانەی لە پشتیەوە بوون چالاکن
سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن پێی وایە کە هێزەکانی پشت ئەو هێرشەی لە ٦ی كانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢١، كرایە سەر بارەگای کاپیتوڵ تا ئەمڕۆش چالاكن.
لیژنەی پەرلەمانی کە بەرپرسیارە لە لێکۆڵینەوە لە هێرشکردنە سەر کاپیتوڵ لە کاتی پێشکەشکردنی یەکەم ئەنجامەكانیدا سەبارەت بە ڕۆڵی سەرۆکی پێشووی دۆناڵد ترەمپ لە هێرشەکەی ٦ی كانوونی دووەم، ڕایگەیاندبوو کە ئەو پەلامارو هەڵكوتانەسەر بارەگاكە هەوڵێکی لوتکەی کودەتا پێکدەهێنێت.
ڕۆژێک دوای ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنەکە، بایدن لە لۆس ئەنجلۆسەوە گوتی: گرنگە ئەمریکییەکان لە ڕاستیی ئەو شتانە تێ بگەن کە ڕوویان داوە، هەروەها لەوە تێ بگەن کە هەمان هێزەکانی پشت ئەوەی لە ٦ی كانوونی دووەمن تا ئێستاش چالاکن.
لەلای خۆیەوە پێنی تۆمپسۆن، ئەندامی کۆنگرێسی دیموکراتەکان لە میانی دانیشتنی کردنەوەی دوێنێدا ڕایگەیاند، خۆپیشاندەران لەو ڕۆژەدا بە "هاندان" لەلایەن ترەمپەوە هەڵیانکوتایە سەر کۆنگرێسی ئەمریکا، ناوبراو هۆشداریشی دا لەوەی کە پیلانی پشت هێرش بۆ سەر کاپیتوڵ هەڕەشەیەکی بەردەوامە بۆسەر دیموکراسی.