بریتنی هاوسەرگیری كرد و ڕووداوی ئاهەنگەكەش بەم شێوەیە بوو

بریتنی هاوسەرگیری كرد و ڕووداوی ئاهەنگەكەش بەم شێوەیە بوو

خانمە گۆرانیبێژو ئەستێرەی جیهانی(بریتنی سپێرز)ی تەمەن 41 ساڵ هاوسەرگیری كرد .

بریتنی سپێرز و (سام ئەسغەری) كە ئەكتەر و ڕاهێنەرێكی ئێرانییە, بەئامادەبوونی ژمارەیەكی دیاریكراو لە كەسە نزیك و ئەستێرە جیهانییەكان ئاهەنگی هاوسەرگیرییان سازكرد .

بریتنی هاوسەرگیری كرد و ڕووداوی ئاهەنگەكەش بەم شێوەیە بوو

لەم ئاهەنگەدا ژمارەیەكی دیاریكراو لە ناودار و ئەستێرەی جیهانی بانگهێشت كرابوون كە دیارترینیان بریتیبوون لە ئەستێرەی پۆپی ئەمریكی (مادۆنا) و (پاریس هیلتۆن)ی خانمە نمایشكار و ئەكتەر,هەروەها درۆباریمۆر و كاتی هیلتۆن و سیلینا گۆمێز و ئەنسل ئێلگۆرت و چەند كەسایەتییەكی دیار .

لە میدیا و ڕۆژنامە جیهانییەكاندا ئەم ئاهەنگە بە دوو جۆر دەنگدانەوەی بە دوای خۆیدا هێنا .

جگە لە شوێنی ئاهەنگەكەو شێواز و ستایلی بریتنی, لە ماڵپەڕی (TMZ)ی تایبەت بە هەواڵی هونەرمەندو ئەستێرە جێهانییەكان بڵاوكراوەتەوە, بە ماوەیەك پێش بەڕێوەچوونی ئەم ئاهەنگە, (جەیسۆن ئەلێكسەندەر)ی هاوسەری یەكەمی بریتنی سپێرز لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام پەخشی ڕاستەوخۆ دەكاتەوەو دەچێتە شوێنی ئاهەنگەكە, جەیسۆن چەند جارێك هەوڵیدا تاوەكو ڕووبەڕوو بریتنی ببینێت, بەڵام ڕێگری لێكرا و پاسەوانانی شوێنەكە نەیانهێشت بچێتە ژوورەوە بەو پێیەی كە بانگهێشت نەكراوە, دواجار جەیسۆن ئەلێكسەندەر هێرشی كردە ناو ماڵی بریتنی بەڵام خێرا كۆنتڕۆڵی بارودۆخەكە كراو دەستبەجێ بە تاوانی هێرشی بۆ سەر موڵكی تایبەت و لێدان و توندوتیژی دەستگیر كرا ,هەروەها لەم سەرچاوەیە ئەوەش بڵاوكرایەوە كە هێرشبەرەكە چەقۆی لەگەڵ خۆی هەڵگرتبوو .

بریتنی هاوسەرگیری كرد و ڕووداوی ئاهەنگەكەش بەم شێوەیە بوو

شایەنی باسە.. بریتنی بۆ جاری یەكەمی لە ساڵی 2004 لە لاس ڤیگاس لەگەڵ هاوڕێی منداڵیی (جەیسۆن ئەلێكسەندەر) هاوسەرگیری كرد كە ساڵانێكی زۆر پێكەوە هاوڕێ بوون, بەڵام ئەم هاوسەرگیرییە تەنها 55 كاتژمێری خایاند و دادگا پڕۆسەكەی هەڵوەشاندەوە بەو هۆكارەی كە بریتنی ئاگای لە هەڵسوكەوتی خۆی نەبوو, لە دواییدا بریتنی بۆ دووەمجار لەگەڵ گۆرانیبێژ و موسیزیان (كیڤن فیدرلین)هاوسەرگیری كرد و بوونە خاوەنی دوو منداڵ بەناوەكانی (جایدن) و (شۆو) بەڵام ئەم هاوسەرگیرییە تاوەكو ساڵی 2007 خایاندو دواجار لە یەكتر جیابوونەوە .

ئاسۆ كاكەیی

بریتنی هاوسەرگیری كرد و ڕووداوی ئاهەنگەكەش بەم شێوەیە بوو
Top