جۆنی دێپ سكاڵاكەی بردەوە

جۆنی دێپ سكاڵاكەی بردەوە

ئەگەر چی كەیس و دانیشتنە دادگاییەكەی هەردوو ئەستێرەی هۆڵیوود (جۆنی دێپ) و هاوسەری پێشووی (ئەمبەر هێرد) درێژەی كێشا و لە میدیا و ڕۆژنامە جیهانییەكان دەنگدانەوەیەكی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا, بەڵام دواجار دادگا گەیشتە دوایین بڕیار و جۆنی دێپ سكاڵاكەی بردەوە .

لە ساڵی 2018 ئەمبەر هێرد بابەتێكی لە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاوكردەوە كە تێیدا بە جۆرێك باسی خۆی كرد كە جۆنی دێپ لە ماڵەوە لەگەڵیدا خراپ بووەو توندوتیژی لەبەرامبەر كردووە, لە دواییدا ساڵی 2019 جۆنی دێپ سكاڵای یاسایی دژی ئەمبەر هێرد تۆمار كردو داوای قەرەبووی 50 ملیۆن دۆلاری كرد بەو پێیەی كە هێرد ناوی زڕاندووەو ئەو قسانەی دوورن لە ڕاستی, بەڵام دوای چەندین دانیشتن و خستنەڕووی بەڵگەكان دادگا دوایین بڕیاریدا كە دەبێت لەبەر ناوزڕاندنی جۆنی دێپ 15 ملیۆن دۆلار قەرەبوو بكرێتەوە كە بەمەش كۆتایی بڕیارەكە لە بەرژەوەندی جۆنی دێپ بوو, هەروەها ئەمبەر هێرد بەشێكی لە كەیسەكەی بردەوەو دوو ملیۆن دۆلار قەرەبوو وەردەگرێت .

لە ماوەكانی ڕابردوودا ئەم ڕووداوەو سكاڵا یاساییەكانی ئەمبەر هێرد كاریگەری زۆری لەسەر جۆنی دێپ هەبوو, بەڕادەیەك كە جۆنی دێپ لە كاری سینەمای دوورخرایەوەو چەند ستۆدیۆیەكی تایبەت بە كاری سینەمایی پەیوەندییان لەگەڵ جۆنی دێپ پچڕاند, تەنانەت لە كاتی بەڕێوەچوونی دابەشكردنی خەڵاتەكانی ئۆسكاریش ئامادە نەبوو, هاوكات كەسانێكی زۆر لە شەقام و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا لایەنگری جۆنی دێپ بوون و دژی ئەمبەر هێرد وەستانەوە .

ئاسۆ كاكەیی

جۆنی دێپ سكاڵاكەی بردەوە
Top