هێزە ئەرمەنییەکان تەقە لە پێگەکانی ئازەربایجان دەکەن

هێزە ئەرمەنییەکان تەقە لە پێگەکانی ئازەربایجان دەکەن

 

هێزە ئەرمەنییەکان لەسەر سنووری نێوان هەردوو وڵات تەقەیان لە پێگەکانی ئازەربایجان کرد.

وەزارەتی بەرگریی کۆماری ئازەربایجان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا تەقەکردنی هێزە ئەرمەنییەکانی لە سەر سنوورییەکان ڕاگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لە ئێوارەی دوێنێ 31ی ئایارەوە تا سەرلە بەیانی ئەمڕۆ، پێگەکانی ئازەربایجان لە گوندی زیلیک-ی سەر بە پارێزگای کلبجر و ناوچەی ئاغدام لەلایەن هێزە ئەرمەنییەکانەوە کراونەتە ئامانج.

سوپای ئازەربایجان وەڵامی ئەو هێرشانەی داوەتەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top