سوپای ئۆکرانیا دەڵێت تا ئێستا 30 هەزار سەربازی ڕووسیا کوژراون

سوپای ئۆکرانیا دەڵێت تا ئێستا 30 هەزار سەربازی ڕووسیا کوژراون

 

 

 

سوپای ئۆکرانیا دەڵێت: لە ماوەی 90 ڕۆژدا زیاتر لە 30 هەزار سەربازی ڕووسیا کوژراون .

هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا لە کاتی دەستپێکردنی شەڕەوە تا ئێستا زیاتر لە 30 هەزار سەربازی ڕووسیایان کوشتووە.

هێزە چەکدارەکان و حکومەتیش دوای 94 ڕۆژ لەپێکدادان، ئەو ژمارانەیان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی خۆیان بڵاوکردۆتەوە.

هەروەها سوپای ئۆکرانیا بانگەشەی ئەوەی کردووە، کە بەلایەنی کەمەوە 207 فڕۆکەی ڕووسیا و 180 هەلیکۆپتەر و زیاتر لە 1330 تانک و نزیکەی 13 بەلەمی سەربازی و 93 سیستەمی دژەفڕۆکە و 200 سیستەمی موشەکی هەمەجۆر هەروەها هەزاران ئۆتۆمبێل و تانکی سووتەمەنی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و سیستەمی تۆپخانەکانی لە ناو چووە.

 

 

 

گوڵان: سەردارخەلیل

 

 

Top