سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵيۆزى ڕووسيا كۆبووه‌وه
پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/5/11 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ئيلبروس كوتراشێڤ باڵيۆزى ڕووسيا له عيراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين پێشهاته سياسييه‌كانى عيراق و دواكه‌وتنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌ركۆمار و پێكهێنانى حكوومه‌تى تازه، په‌يوه‌ندييه‌كانى ڕووسيا له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، تاوتوێ كران.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له پێويستيى گفتوگۆ و گه‌يشتنى هێز و لايه‌نه عيراقييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شييان بۆ لێكگه‌يشتن و ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر تێپه‌راندنى به‌ربه‌ست و سه‌ختييه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سياسى له وڵات، كرده‌وه.
شه‌ڕ و پێكدادان له ئۆكراينا و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو، هه‌ردوولا هیوایان خواست به زووترین کات کۆتایی به شه‌ڕ و پێکدادان بێت.
دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون كه به‌ڕێز كونسولى گشتيى و رووسيا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.