دوای سەردانەكەی بۆ كیێڤ.. سەرۆک وەزیری کەنەدا: چەکی زیاتر بۆ ئۆکرانیا دەنێرین

دوای سەردانەكەی بۆ كیێڤ.. سەرۆک وەزیری کەنەدا: چەکی زیاتر بۆ ئۆکرانیا دەنێرین

 

ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز لە هەواڵێكیدا جەختی لەوە كردەوە كە سەرۆک وەزیرانی کەنەدا جەستن ترودۆ لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا ئاماژەی بەوە كرد كە وڵاتەكەی چەک و پێداویستیی نوێی سەربازیی ڕەوانەی ئۆکرانیا دەکات.

 

ترودۆ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا دوای ئەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلینسکیدا كۆبووەوە، ڕلیگەیاند كە  کەنەدا سزای نوێ بەسەر ئەو کەس و لایەنە ڕووسییانەدا دەسەپێنێت کە پەیوەندییان بە داگیرکارییەکەی مۆسکۆوە هەیە لە ئۆکرانیا.

 

دەنگی ئەمریكا لە درێژەی ئەم هەواڵەدا بڵاوی كردەوە كە ناوبراو گوتبووی: یارمەتی دیكەی  سەربازیی بۆ ئۆکرانیا ڕادەگەیەنێت، لەوانە کامێرای فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و وێنەی مانگی دەستکرد و چەکی بچووک و تەقەمەنی و یارمەتی دیکە، هاوكات یارمەتیدانی دارایی ئۆپەراسیۆنەکانی لابردن و پوچەڵکردنەوەی مینەکان."

 

ئەمە جگە لەوەی كە  سزا بەسەر 40 کەس و لایەن و دەسەڵاتداری دەوڵەمەند و کەسە نزیکەکانی کەرتی بەرگری ڕووسیادا دەسەپێنن، كە سەرجەمییان پەیوەندییان هەبووە بە جەنگەکەی پوتنەوە.

 

سەرۆک وەزیرانی کەنەدا هەروەها سەردانی شارۆچکەی ئیرپینی دەرەوەی کیێڤی پایتەختی کرد، کە پێشتر شەڕێکی قورسی بەخۆیەوە بینیوە، ئەوەش پێش ئەوەی هێزەکانی ڕووسیا لە ناوچەکانی دەوروبەری کیێڤ بکشێنەوە و ڕووبکەنە ڕۆژهەڵاتی و باشووری ئۆکرانیا.

 

 

Top