ئەردۆغان: سەردانەکەم بۆ سعودیە سەرەتای قۆناغێکی نوێی هەماهەنگییە

ئەردۆغان: سەردانەکەم بۆ سعودیە سەرەتای قۆناغێکی نوێی هەماهەنگییە

 

 

 

سەرۆکی تورکیا لە ئێوارەی گەشتەکەیدا بۆ سعودیە، سەردانەكەی بە نیشانەی دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات وەسفكرد.

بە وتەی ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئێوارەی ڕۆژی ( پێنج شەممە ) پێش ئەوەی بچێتە گەشتە دوو ڕۆژیەكەی لە وڵامی بانگهێشتی فەرمیی سەلمان بن عەبدولعەزیز ئەلسعود  پاشای سعودییە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئەتاتورک لە شاری ئیستەنبووڵ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی ئەنجامدا.

ئەردۆغان لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا تورکیا و سعودیەی بە دوو وڵاتی برا ناو برد و جەختی کردەوە کە سەردانەكەی ئێستا ئیرادەیەکی هاوبەش نیشان دەدات بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی هەماهەنگی نێوان ئەنقەرە و ڕیاز.

سەرۆک کۆماری تورکیا ئەوەشی ڕاگەیاند: کە لەسەردانەکەیدا بۆ سعودیە بەرپرسانی ئەو دوو وڵاتە لەهەموو ڕوویەكەوە گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکان دەکەن.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top