چین پشكنینی کۆرۆنا لە هەموو دانیشتووانی پەکین وەردەگرێت

چین پشكنینی کۆرۆنا لە هەموو دانیشتووانی پەکین وەردەگرێت

 

لە کاتێکدا بەرپرسانی حزبی کۆمۆنیستی چین زۆر نیگەرانن دەربارەی شتێکی هاوشێوەی شەنگەهای لە پەکین، لە ڕۆژی سێشەممەوە هەڵمەتێكی پشكنینی سەرەکی بۆ 21 ملیۆن نیشتەجێی پەکین دەستی پێکرد،

بەپێی هەواڵی فەڕەنسا شەنگەهای ئێستا لە كەرەنتینەیەكی بێوێنەدایە، لەگەڵ چەند وێنە و گرتەیەکی کەمی ئەو شارە بڵاو کراونەتەوە كە سەرلێشێواوی و ناڕەزایی دانیشتوانی شارەکە سەبارەت بە نەبوونی خۆراک و پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان نیشان دەدات.

هەروەک دەسەڵاتداران داوای تاقیکردنەوەی کرۆنایان لە 12 ناوچەی پایتەخت کرد، خەڵک لە شەوی دووشەممەوە لەبەردەم کۆگاکاندا بەڕیز وەستابوون تا لە كاتی كەرەنتینە و  درێژكردنەوەی بە برسییەتی نەمێننەوە.

دانیشتووانی پەکین بە ئاژانسی فەڕەنسایان گوت، کە ئەوان ترسیان لە دووبارەبوونەوەی كەرەنتینەی لەناکاو لە شەنگەهای هەیە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top