چاودێرێكی منداڵان بەتۆمەتی فڕێدانی منداڵێکی تەمەن 4 ساڵ بۆ ناو وشککەرەوەیەک دەستگیرکرا

چاودێرێكی منداڵان بەتۆمەتی فڕێدانی منداڵێکی تەمەن 4 ساڵ بۆ ناو وشککەرەوەیەک دەستگیرکرا

 

 

 

 بەرپرسانی دادوەری ویلایەتی فلۆریدا چاودێرێكی منداڵانی بە تۆمەتی " پلە یەکی تاوان، ئازاردانی منداڵ و توندوتیژی توند " تۆمەتبار کرد کاتێک منداڵێکی تەمەن 4 ساڵیی فڕێداوەتە ناو ئامێری وشککەرەوە.

بە وتەی پۆلیسی ناوخۆ، ئەمە لە مانگی شوبات ڕوویداوە و تۆمەتبارەکە جارێک دەستگیرکراوە و دواتر بە کەفالەتی ( 15 ) هەزار دۆلار ئازاد کراوە و دوای کۆکردنەوەی بەڵگە دووبارە دەستگیرکراوەتەوە.

ئەو منداڵە 4 ساڵە بە پۆلیسی گوت: کە چاودێرەكەی سەرەتا لەگەڵ چەند خاولییەک فڕێیدایە ناو وشککەرەوەکە و هەڵیکرد، دوای چەند چرکەیەک ڕایگرت و دەرگاکەی کردەوە و دووبارە دایخستەوە و ئامێرەکەی هەڵکردەوە.

پزیشکی دادوەری نیشانەی بریندار بوون و سوتانی لەسەر جەستەی منداڵەکە پشتڕاستكردووەتەوە، بەرپرسانی دادوەریی ئەمریکا سەرپەرشتیارەکەیان بە ئامبرت چپمەن ناساندووە کە 35 ساڵ بوو و بەپێی هەبوونی بەڵگە، تاوانبار سزای بەسەردا سەپێندرا.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top