پــەیــامــی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی شەست و سێ ساڵەی بەئاشکرا دەرچوونی ڕۆژنامەی خەبات
به‌ناوی خودای بەخشندە و میهره‌بان
به‌ڕێزان، سه‌رنووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و كارمه‌ندانی رۆژنامه‌ی خه‌بات
به بۆنەی یادی شەست و سێ ساڵەی به ئاشكرا ده‌رچوونی ڕۆژنامەی خەبات گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی ئێوەی ئازیز ده‌كه‌م و هیوای به‌رده‌وامی و پێشکەوتنتان بۆ ده‌خوازم.
له مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستاندا، رۆژنامه‌ی خه‌بات هەردەم مینبه‌رێکی ڕەسەنی گه‌یاندنی په‌یامی ڕاستەقینە و ئاشتیخوازی گه‌له‌كه‌مان بووە و تا ئێستایش ئه‌م رۆژنامه‌یه له به‌رگریكردنی ده‌ستکەوته نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییەكاندا ڕۆڵێکی پێشەنگانەی هەیە و پیشەییانە پابەندی یاسا و ئاكاری رۆژنامه‌نووسی بووە.
ڕۆژنامەی(خه‌بات) له ڕیزی پێشه‌وه‌دایه و هه‌میشه ڕاستگۆیانە كاری له‌سه‌ر بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌یی و پێكه‌وه‌ژیان كردووه.
لە ساڵیادی بە ئاشکرادەرچوونی ڕۆژنامەی خەباتدا دەستخۆشیتان لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
مسعود بارزانی
٤ـی نیسانی ۲٠۲۲