مەریوان سەفادین وازهێنانی خۆی لە كاری هونەری ڕاگەیاند

مەریوان سەفادین وازهێنانی خۆی لە كاری هونەری ڕاگەیاند

هونەرمەندی دیاری كورد (مەریوان سەفادین) وازهێنانی خۆی بە یەكجاری لە كاری هونەری گۆرانی ڕاگەیاند و بڕیاریدا كە چیتر بەرهەمی نوێی گۆرانی بڵاوناكاتەوە .

گۆرانیبێژو ئاوازدانەر (مەریوان سەفادین) لە نوێترین بڵاوكراوەیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بە جەماوەرو هەوادرانی ڕاگەیاند كە چیتر ئەو لە كاری هونەری بەردەوام نابێت و بە یەكجاری واز لە كاری هونەر و موزیك دەهێنێت, لە پوختەی بڵاوكراوەكەیدا ئەم هونەرمەندە نووسیویەتی: سڵاو دۆستان و ئەزیزان و گوێگرانی هونەرەکەم دوای ماوەیەکی زۆر بیرکردنەوە دواجار گەشتەمە ئەو قەناعەتەی کە لەم ڕۆوە واز لە کاری هونەری بێنم ئەو بڕیارەش لەم ڕۆوە جێ بەجێی دەکەم بۆیە زۆر داوای لێبووردن لە هەموو لایەك دەکەم بمبوورن کە جارێکی دیکە گوێتان لە بەرهەمی نوێی من نابێتەوە هیوادارم ئەوەشی لە ڕابردوودا کردوومە بوبێتە جێی ڕەزامەندی ئێوەی ئەزیز دووبارە بمبوورن .

ئەم بڕیارەی (مەریوان سەفادین)بەشێكی زۆر لە هەوادار و هونەردۆستانی نیگەران كرد و لە ئێستادا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان داوای لێ دەكەن كە لە بڕیارەكەی پاشگەز بێتەوەو بەردەوامی بە كارە هونەرییەكانی بدات .

مەریوان سەفادین لە دایكبووی ساڵی 1972ی شاری هەڵەبجەیە, ساڵانێكی زۆرە لە بواری هونەری گۆرانی و موزیك دەركەوتووە, خاوەنی ئاڵبۆمی گۆرانی و ژمارەیەكی زۆری ڤیدیۆ كلیپە, هەروەها لە گەڵ ژمارەیەك هونەرمەندی كورد بەرهەمی بە شێوەی دوێت بڵاوكردۆوتەوە وەك ( كەمال محەمەد-ئاریان كەریم), دوایین بەرهەمی بریتییە لە گۆرانی (شەو) كە لە سێپتەمبەری ساڵی ڕابردوو بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاویكردەوە .

ئاسۆ كاكەیی

Top