بەڕازیل: بەرامبەر بە سزاکانی ڕۆژئاوا لە دژی ڕووسیا ناڕەزایەتیی دەربڕی

بەڕازیل: بەرامبەر بە سزاکانی ڕۆژئاوا لە دژی ڕووسیا  ناڕەزایەتیی دەربڕی

 

کارلۆس ئەلبێرتۆ فرانکۆ فرانسا وەزیری دەرەوەی بەڕازیل ناڕەزایەتیی خۆی بەرامبەر سزاکانی ڕۆژئاوا لە دژی ڕووسیا دەردەبڕیت.

ڕۆژی هەینی وەزیری دەرەوەی بەرازیل ڕایگەیاند: کە سزاکان نایاسایین گوتیشی،  کە سزاکانی ڕۆژئاوا لە دژی ڕووسیا بەرژەوەندییەکانی ئەو وڵاتانە پێشێل دەکەن کە بەرهەمی ڕووسیا بەکاردێنن کارلۆس فرانسا لە چاوپێکەوتنێکدا کە لە ئەنجومەنی پیرانی بەڕازیل بڵاویکردەوە، ئەوەشی خستەڕوو، کە بەرازیل ڕازی نییە بە سەپاندنی سزا یەکلایەنە دیاریکراوەکان و ئەو ڕێوشوێنانەش جگە لەوەی بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان نایاسایین.  

ئەو ئاماژی بەوەش كرد کە ئەم سزایانە کاریگەری لەسەر پێویستییە بنەڕەتییەکان دەبێت بۆ مانەوەی بەشێکی زۆری دانیشتوانی جیهان و ژیانیان، گوتیشی: مەترسی سەرەکی ئەوەیە کە دەرئەنجامەکانی ئەم سزایانە کاریگەری لەسەر وڵاتانی گەشەسەندوو دەبێت نەک ڕووسیا.

وەزیری دەرەوەی بەڕازیل گوتیشی: وڵاتە پێشکەوتووەکان دەبێت خۆیان بپارێزن لەکاریگەری خراپی ئەم سزایانە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top