سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هاشمی دەکات

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هاشمی دەکات

بەناوی خودای بەخشندە ومیهرەبان
بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (شەریف عەلی بن ئەلحوسێن) دامەزرێنەر و سەرۆکی ڕەوتی پاشایەتی دەستووریمان پێگەیشت. بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی هاشمی دەکەین، و لە خودای مەزن داواکارین رۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت.
إنا لله وانا اليه راجعون
مسعود بارزانی
١٥ـی ئاداری ٢٠٢٢

Top