کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزیرانی دەرەوەی عێراق و میسر و ئوردن بەمەبەستی پتەوکردنی هەماهەنگی
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ وەزیرانی دەرەوەی عێراق و میسر و ئوردن کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵییان لە قاهیرە سازکرد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پتەوکردنی هەماهەنگی هاوبەش.
بەگوێرەی خزمەتگوزاری وەرگێڕانی شەفەقنا، وەرگیراو لە فورات، « ئەحمەد ئەلسەحاف » گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا گوتی: وەزیری دەرەوەی عێراق « فەواد حوسێن » و وەزیری دەرەوەی میسر « سامح شوکری » و وەزیری دەرەوەی ئوردن « ئەیمەن ئەلسفدی » ئەمڕۆ لە قاهیرە کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵیان ئەنجامدا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ڕێگاکانی پتەوکردنی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش لە بوارە جیاجیاکاندا لە چوارچێوەی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەرسێ وڵات.
گوڵان: سەردار خەلیل