كۆبوونەوەی سعودیە و تونس سەبارەت پەیوەندییەكانی سەربازیی و ئەمنیی هەردوو وڵات
سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند: دوێنێ (چوارشەممە) قەیس سەعید سەرۆکی تونس لەگەڵ عەبدولعەزیز بن سعود بن نایف بن عەبدولعەزیز وەزیری ناوخۆی سعودیە کۆبووەوە.
بەپێی خزمەتگوزاری وەرگێڕانی شەفەقنا، نووسینگەی سەرۆکایەتی تونس بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: کە وڵاتی تونس لەم چاوپێكەوتنەدا پشتیوانی خۆی بۆ بەردەوامبوون و فراوانکردنی هاوکارییە سەربازی و ئەمنییەکانی نێوان تونس و ڕیاز دووپاتکردۆتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەكەدا تیشكی خستەسەر ئامانجەکانی وەک بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی و تاوانی ڕێکخراو و چارەسەری کاریگەر بۆ ئەم جۆرە دیاردانە و جەختیشی لەسەر پێویستیی فراوانكردنی هەماهەنگی نێوان قەیس سەعید و بەرپرسانی سعودی لە چوارچێوەی سیاسەتی تونسدا كرد.
لە ڕاگەیندراوەكەدا ، قەیس سەعید ستایشی پەیوەندییە دۆستایەتییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی كرد و سوپاسی سعودیەی کرد بۆ ناردنی یارمەتییەکان بۆ تونس لەو قەیرانەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و جێگیربوونی ئەو وڵاتە لە بەردەوامیی پشتگیرییەكەی بۆ توونس و ڕایگەیاند: تا ئەو كاتەی سعودییە دەگات بە ئامانجەكانی لەگەڵ ئەم وڵاتەین و هاوكاری دەبین.
گوڵان: سەردار خەلیل