سوپای ڕووسیا: هێزی ئاسمانیی ئۆکرانیا بەتەواوی لە ناوچوو
بەگوێرەی خزمەتگوزاریی وەرگێڕانی شەفەقەنا، كەلە لایەن ڕاشاتودەیەوە هاتووە، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: کە دوای هێرشی ئاسمانی بۆ سەر فڕۆکەخانەکانی ئۆکرانیا، سوپای ڕووسیا توانی بە زنجیرەیەک هێرشی وردەوە هێزی بەرگری ئاسمانیی ئۆکرانیا تێکبشکێنێت.
سوپای ڕووسیا ئەوەشی گوت: كە ئەو بانگەشەیەی ئۆکرانیا بۆ بەئامانجگرتنی فڕۆکە جەنگیەکانی ڕووسیا بێ بنەمایە، مۆسکۆ هاوکات دەڵێت: کە سەربازانی ئۆکرانی لە بەرامبەر هێرشێکی ڕووسیادا واز لە پێگەکانیان دەهێنن و هەروەها بانگەشەی ئەوە دەکەن کە هێزە چەکدارەکانیشی هێرش ناکەنە سەر شارەکان و هیچ هەڕەشەیەک بۆ سەرهاووڵاتیانی مەدەنی نییە.
لە بەیاننامەیەكدا كە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە، بەرپرسانی سەربازیی ڕووسیا ڕایانگەیاند: کە هەواڵگرییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، کە سوپا و یەکە سەربازییەکانی ئۆکرانیا بە کۆمەڵ پۆستەکانیان جێدەهێڵن و چەکەکانیان دادەنێن. هاوکات سوپای ڕووسیا هیچ بەڵگەیەکی ڕاستەوخۆی بۆ پشتیوانی کردنی ئەم بابەتە نەخستووەتەڕوو.
گوڵان: سەردار خەلیل