سەرۆکی ئەمریکا: دەستی ڕووسیا لە سیستمی دارایی رۆژئاوا دەبڕین
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە 22ی شوبات لە لێدوانێکیدا لەسەر قەیرانی ئۆکرانیا سەپاندنی سزای توندی دژ بە کەرتی بانکی و دارایی و تاكەكانی نزیک لە حکومەتی ڕووسیا ڕاگەیاند و گوتی سزای زیاتر دەسەپێنرێت.
سەرۆکی ئەمریکا گوتی: دوێنێ ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕووسیا لە لێدوانەکانیدا هێرشی کردە سەر مافی بوونی ئۆکرانیا و ئەوەشی گوت: کە هیچ گومانێک لەوەدا نییە کە ڕووسیا هێرشبەر و داگیرکەرە.
ئەو گوتی: لە وەڵامی ئەو کارانەی ڕووسیادا، ئەمریکا و هاوکارەکانی سزای زۆر زیاتر لە سزاکانی ساڵی 2014ی سەر ڕووسیا دەسەپێنن و دەستی ئەو وڵاتە لە سیستەمی دارایی ڕۆژئاوا دەبڕن، لەو بارەیەوە ئەوەشی خستەڕوو، كەلەم بوارەدا چوار سزا بەسەر دوو دامەزراوەی دارایی ڕووسیادا دەسەپێنرێت، کە بریتین لە« ڤی ئەیB » و«بانکی سەربازی » ڕووسیا و هەروەها ئۆلیگارشەکانی.
سەرۆک بایدن لە بەردەوامیدا گوتی: کە واشنتۆن لەگەڵ بەرلین کاردەکات بۆ دڵنیابوون لەوەی کە پرۆژەی نۆردستریم-2 بەردەوام نابێت، ئاماژەی بەوەدا کە یارمەتی بەرگریی ئەمریکا و هاوپەیمانان بۆ ئۆکرانیا بەردەوام دەبێت و ئەوەشی خستەڕووكە ئیستۆنیا و لاتڤیا و لیتوانیا لە ئێستادا لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.
بایدن جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی پابەندن بە بەرگریكردن لە خاكەكەی ناتۆ.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بە بوونی زیاتر لە 150 هەزارسەرباز و چەندین کەرەستەی سەربازی و چەکی جۆراوجۆری ڕووسیا لە دەوروبەری ئۆکرانیا کرد و گوتی ئەگەری هێرشکردن لە ڕۆژانی داهاتوودا زۆر جددییە. جۆ بایدن لە کاتێکدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە دیبلۆماسییەتی لەگەڵ ڕووسیا هێشتا کراوەیە ، ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی نەک لەسەر قسەکانی پۆتین بەڵکو لەسەر کردەوەکانی دەکەن دەتوانیت ئەم کۆنفرانسە هەواڵییە ببینی کە ڕاستەوخۆ پەخش کراوە و هاوکات لە ئینستاگرام و تویتەر و یوتوب و فەیسبووکی دەنگی ئەمریکا وەرگێڕدراوە.
گوڵان: سەردار خەلیل