كاریگەری سۆشیال میدیا لەسەر كۆمەڵگە

كاریگەری سۆشیال میدیا لەسەر كۆمەڵگە



میدیا بە گشتی و سۆشیال میدیا بە تایبە تی لە سە ردە می ئێستادا كاریگەرییەكی گە ورە و ترسناكی لەسەر كۆمەڵگەكان بە گشتی داناوە، كە بە جۆرێك زۆر جار ئەو سەردەمە بە سەردەمی كۆنتڕۆلی میدیایی سۆشیال میدیا دادەنرێت، سۆشیال میدیا چەندین ڕوانگەی باش و گونجاوی بۆ مرۆڤایەتی هێناوەتە كایەوە، كار ئاسانی زۆری پێشكەش بە تاكەكانی كۆمەڵگە بە گشتی كردووە، لەوانە كڕین و فرۆشتنی ئۆنلاین سوودی ئیكجار زۆری هەیە، بە ڵام بە گۆیرە ی زۆرێك لە لێكۆلینەوەكان سۆشیال میدیا بۆتە نەگبەتی و كێشە بە تایبەتی بۆ كۆمەڵگە ڕۆژهەڵاتییەكان، تەنانەت لە هەرێمی كوردستان و عێراق ڕۆژانە دەبینین كە خەڵكانێك لە ڕیگەی میدیاوە پڕۆسەی هاوسەرگیری پێك دێنێت، لە بەرامبەریشدا رۆژانە بەهۆی سۆشیال میدیاوە سەدان خێزان لێك هەڵوەشاوەتەوە، ئەمەش ڕە نگە بەهۆی كەم ئەزموونی و ناشارەزایی بێت لە سوود بینین لە لایەنە باشەكانی تەكنەلۆژیا بە شێوەیەكی گشتی. لایەنێكی دیكەی سۆشیال میدیا بریتییە لە لاوازكردنی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان و كەمبوونەوەی سەردانیكردنی یەكتر، تەنانەت لە كاتی سەردانییەكانیش وای ڵی هاتووە هەر لەگەڵ میواندارییەكانیش مۆبایل لەگەڵ خۆی دەبات، یان خاوەن ماڵ خەریكی موبایلەكەیەتی، یان ئێمە لە ڕێگەی ماسنجەر و ڤایبەر خە ریكی وە َام دانەوە و قسە كردنین، بۆیە باشتر وایە نەكەوینە ژێر كۆنتڕۆلی سۆشیاڵ میدیاوە ، پێویستە وا بكەین رێگە بە خۆمان و ئەندامانی خێزانەكەمان نەدەین بكەوینە ژێر كاریگەری سۆشیال میدیا، هەوڵ بدەین منداڵەكانمان بگەڕێنینەوە بۆ ژیانی ئاسایی خۆیان و چێژ لە یاری و گەڕانەكانیان وەربگرن.

 

 

 

پەروین قادر

Top