لە كۆبوونەوەیەكی هاوبەشدا پرۆسەی چاکسازیی وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێکرا
بە پێی ڕاگەیانراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە پرۆسەی چاکسازیی وەزارەتی پێشمەرگە بەرەوپێشچونی بەخۆیەوە بینیوە بە هاوكاریی هاوپەیمانان، لەم ڕووەو عەمید روکن محەمەد سەعید بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و هەماهەنگی وەزارەتی پێشمەرگە لە دیوانی وەزارەت پێشوازیی لە کۆڵۆنێڵ تاد بۆرۆس گەوره ڕاوێژکاری هێزەکانی هاوپەیمانان كرد، لەکۆبوونەوەیەکدا پرۆسەی چاکسازیی وەزارەتی پێشمەرگە ئەو بەرەوپێشچوونانەیان تاوتوێ كرد.
هەردوولا لەسەر چڕكردنەوەی هەوڵەکان كۆك بوون بۆ ئەوەی پرۆسەکە ئەنجامی باشتر و زیاتری هەبێت، هەر لەم ڕاگەیانراوەدا ئاماژە بەوە كراوە كە جەختیان کردەوە لەسەر بەگەڕخستنی توانای زیاتر، بۆئەوەی کاری زیاتر بکرێت و پڕۆسەکەی چاکسازی ئەنجامی باشتر و زیاتری هەبێت.
لە تەوەرێكی دیكەدا وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەڕێوەبەرایەتیی پەیوەندییەکان و هەماهەنگیی وەزارەتی پێشمەرگە، پردی پەیوەندیی نێوان هاوپەیمانان و دام و دەزگاکانی وەزارەتی پێشمەرگەیە، لەم ڕووەوە ڕۆڵی کاریگەر و باشی هەیە لە بەهێزكردنی پەیوەندییەکانی هاوپەیمانان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە.