فێركردنى كه‌م، فێربوونى زۆر

دامه‌زرێنه‌رى سه‌نگاپوره و یه‌كه‌مین سه‌رۆك وه‌زیرانى سه‌نگاپوره (لی كوان ی‌و) ده‌لێ" وڵاتان به په‌روه‌رده و فێركردن ده‌ست پێ ده‌كه‌ن، وه منیش هه‌ر ئه‌وه‌م كرد كه ده‌سه‌ڵاتم گرته ده‌ست له وڵاتێكى زۆر هه‌ژار و وێران.
گه‌ر باسى چیرۆكى سه‌ركه‌وتنى سه‌نگاپوره بكه‌ین له ماوه‌ى كه‌متر له (50) په‌نجا ساڵ له دوورگه‌یه‌كی هه‌ژار و وێران و زۆربه‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى نه‌خوێنده‌وار بوون، دواى ئه‌وه‌ى له ساڵى 1965 سه‌ربه‌خۆیی وه‌رگرت و له مالیزیا جیابوه‌وه، له‌لایه‌ن (لی كوان ی‌و) كه یه‌كه‌مین سه‌رۆك وه‌زیران بوو دركی به‌وه كرد كه ته‌نها په‌روه‌رده و فێركردن تاكه چاره‌سه‌ره بۆ ئه‌وه‌ى زاڵ بێت به سه‌ر سه‌رجه‌م كێشه و گرفته‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى سه‌نگاپوری، بێگومان هه‌رواشى كرد سیسته‌مێكى په‌روه‌رده و فێركردنى تۆكمه‌ى دامه‌زراند، كه هه‌رده‌م به‌رێوه‌به‌ر و مامۆستا ئاست به‌رز و به‌تواناكان له‌و سیسته‌مه‌دا ڕۆلیان بینى و دیدگا و ڕوئیایه‌كى دوورمه‌ودایان نه‌خشاند، كه گرنگى زۆر به ڕاهێنان و شیاندنى به‌رێوه‌به‌ر و مامۆستایان دا و پڕۆگرامه‌كانیان سه‌ر له نوێ داڕشته‌وه به شێوه‌یه‌كى زۆر باش و گونجاو له‌گه‌ڵ رێگاكانى وانه ووتنه‌وه و پێوانه و هه‌ڵسه‌نگاندن.
حكومه‌تى سه‌نگاپوری چه‌نده‌ها جار چاكسازی باشیان ئه‌نجامدا گرنگترینیان له ساڵى 1997 بوو ناویان نا (قوتابخانه‌كانى بیركردنه‌وه) كه له‌و جۆره‌دا جه‌ختیان كرده‌وه له سه‌ر (چۆنیه‌تى تازه له مامۆستایه‌تى، سه‌ربه‌خۆیی قوتابخانه‌كان، ڕه‌ت كردنه‌وه‌ى پشكنین، دابه‌شكردنى قوتابخانه‌كان به سه‌ر چوار كۆمه‌ڵه‌دا)، هه‌روه‌ها له ساڵى 2006 چاكسازی تر‌ى ئه‌نجامدا به ناوى (فێركردنى كه‌م، فێربوونى زۆر) له سه‌ر ئه‌و چاكسازییه له ساڵانى رابردوودا وتارم له سه‌رى نوسیوه و بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه له ئه‌نجامى ئه‌و دوو چاكسازییه سه‌نگاپوره توانى سه‌ركه‌وتنى گه‌وره تۆمار بكات و له تاقی كردنه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له ڕیزه‌كانى پێشه‌وه بێت، بێگومان له سه‌نگاپوره سه‌رجه‌م مامۆستایان ده‌بێ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به (په‌یمانگاى فێركردنى نیشتمانى) و چاودێرییان ده‌كرێت بۆ ماوه‌ى (3)سێ ساڵ كه له‌وێوه شاره‌زایی و توانایی و پسپۆرى و رۆڵی سه‌ركرده‌یی ده‌بینن و به‌رده‌وام به‌شدارییان پێ ده‌كرێت له خوله‌كانى ڕاهێنان و شیاندن و رێگایان پێ نادرێت كۆچ بكه‌ن و وازبهێنن و بڕۆن بۆ ده‌ره‌وه‌ى ولات، وه به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه‌كان به‌شدارى ده‌كه‌ن له بڕیاره‌كانى په‌روه‌رده‌یی و كارگێڕى و تایبه‌ت به پڕۆگرام و بابه‌ته‌كانى تر به هاوكارى و له ژێر سه‌رپه‌رشتى ئه‌نجومه‌نى په‌روه‌رده و فێركردنى ناوچه‌كه.
بێگومان ئه‌و سیسته‌مه به هێزه بوو توانى سه‌نگاپوره گه‌شه‌پێبدات له رووى ئابوری كۆمه‌ڵایه‌تى و پیشه‌سازی و هتد.. كه ئێستا یه‌كێكه له وڵاته ده‌وڵه‌مه‌ند و پێشكه‌وتووه‌كانى ئاسیا و جیهان، وه من لێره‌دا مه‌به‌ستمه سوود له ئه‌زموونى شاره‌زایی چه‌نده‌ها ساڵه‌ى سه‌نگاپوره وه‌ربگرین و ئه‌ویش به‌وه‌ى ئه‌زموونى ئه‌وان دیراسه بكه‌ین و سوودی لێ وه‌ربگرین بۆ هاندان و به‌ره‌وپێش خستنى و چاكسازی له ئه‌زموونى خۆمان له ڕووى په‌روه‌رده و فێركردن، له ئه‌نجامى به‌دواداچوون و دیراسه‌ت كردنم بۆ چه‌نده‌ها ئه‌زموونى په‌روه‌رده و فێركردنى وڵاتان چه‌ند پێشنیارێك ده‌خه‌مه به‌ر دیدی حكومه‌تى هه‌رێم و به تایبه‌ت جه‌نابی وه‌زیری په‌روه‌رده كه بتوانین له داهاتوودا زیاتر په‌ره به په‌روه‌رده و فێركردن بده‌ین له كوردستان، كه بێگومان هه‌ر په‌ره‌سه‌ندن و گه‌شه سه‌ندنێك له په‌روه‌رده و فێركردن له ئه‌نجامدا گه‌شه سه‌ندنى ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تى و بنیات نانى مرۆڤی باشى لێ دێته كایه‌وه. كه به كورتى ئاماژه به هه‌ندێ خاڵ ده‌ده‌م.
1-پێداچوونه‌وه به كۆى هه‌یكه‌لیه‌تى سیسته‌می په‌روه‌رده و فێركردن و سه‌ربه‌خۆیی زیاتر بدرێت به به‌رێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌كان و له هه‌مان كاتیش‌دا چاودێرییه‌كى به‌رده‌وام هه‌بێت له سه‌ر كۆى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان، ئه‌وه‌ش زیاتر هانیان ده‌دات بۆ كێبڕكێ و داهێنان و كارى باشتر.
2- دامه‌زراندنی سیسته‌می نوێی سه‌رپه‌رشتیاری كه ڕاپه‌رموون و متمانه بێت له سه‌رگیانى داهێنان و كارى زیاتر و هه‌بوونى هه‌گبه‌ى سه‌رپه‌رشتیاری.
3- دووباره راهێنان و شیاندنى سه‌رجه‌م مامۆستا و به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه‌كان، كه به‌رنامه‌ى راهێنانه‌كان له زانكۆكانى كوردستان و له‌لایه‌ن كه‌سانى شاره‌زا و ئه‌كادیمی و پسپۆڕ ئه‌نجام بدرێن، وه دانانى به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه‌كان له سه‌ر كۆمه‌لێ پێوه‌ر و بنه‌ما بێت و ساڵانه به‌دوا داچوون بۆ توانایی و شاره‌زایی به‌رێوه‌به‌ره‌كان هه‌بێت و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ بكرێت و كاریش به ئه‌نجامه‌كه‌ى بكرێت.
4- دامه‌زراندنى سیسته‌می پادداشت و سزا به تایبه‌تى پادداشتى دارایى و مه‌عنه‌وی بۆ مامۆستا و به‌رێوه‌به‌ره‌كان هه‌بێت له سه‌ر ئه‌نجامى رێژه‌ى ده‌رچوون و كۆمه‌لێ بنه‌ماى تر، نه‌ك هه‌ڵسه‌نگاندنى په‌یوه‌ندی كه‌سى.
5- پێداچوونه‌وه به‌و جۆره شێوازه‌ى ئێستاى ئه‌زموونه‌كانى پۆڵى دوازده به گشتى و هێنانه‌كایه‌ى شێوازی (50)نمره پرسیارى بابه‌تى و(50)نمره‌ش هه‌ڵبژاردن، چونكه ئه‌و شێوازه‌ى (100)نمره هه‌ڵبژاردنه ده‌توانم بلێم به‌رچاومان لێل بووه و تواناكانى قوتابیانیش وون بوونه، وه رێگه‌ى گزی كردنیش فراونتره.
6- پێداچوونه‌وه و گۆڕانكاری له پڕۆگرامه‌كانى خوێندن و گرنگى زیاتر به بابه‌تى ڕه‌وشتى به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه و كارامه‌ییه‌كانى ژیان بدرێت له قۆناغی بنه‌ڕه‌تى و ئاماده‌یی به شێوه‌یه‌كى چڕ تر.
7-دامه‌زراندنى به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كى گشتى كارا له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بۆ به‌دواداچوون و هه‌ڵسه‌نگاندنى سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه گشتییه‌كانى په‌روه‌رده و په‌روه‌رده‌ى قه‌زاكان له سه‌ر ئه‌داى كاركردنیان و ئه‌نجامه‌كانیان به گشتى له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، ساڵانه ڕاپۆرتى هه‌ڵسه‌نگاندن بلاوبكه‌نه‌وه له سه‌ر ئه‌و ڕاپۆرته‌ش ئه‌داى به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه‌كان و سه‌رپه‌رشتیاران و به‌رێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌كان هه‌ڵسه‌نگاندیان بۆ بكرێت، پێویسته سه‌رجه‌میان هه‌گبه‌ی په‌روه‌رده‌ییان هه‌بێت، ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه ووردكاری زۆره.
8- قوتابخانه‌كان خاڵى پێشه‌وه‌ى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردنن، گرنگى زۆر به قوتابخانه‌كان بدرێت له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، به‌تایبه‌تى دانانى به‌رێوه‌به‌ر كه خاڵى وه‌رچه‌رخان و به‌هێز و لاوازی پڕۆسه‌كه‌یه، ناكرێ چاوپۆشى له به‌رێوه‌به‌رى ناشیاو بكرێ، چونكه به‌رپرسیاریه‌تى پاشه‌ڕۆى كۆمه‌ڵگه و وڵات له ئه‌ستۆی به‌رێوه‌به‌ره.
هیوادارم بتوانین له وتاره‌كانى داهاتوودا به پاڵپشتى خواى گه‌وره باخووه‌ر هه‌بێت درێژه‌پێده‌ر و ته‌واوكه‌ری ئه‌و وتاره ته‌واو بكه‌ین.
(*)
بكركریم حسن
به‌رێوه‌به‌رى گشتى/ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی