لە هێرشێكدا لەسەر خاکی ئەفغانستان پێنج پاسەوانی سنووریی پاکستان کوژران

لە هێرشێكدا لەسەر خاکی ئەفغانستان پێنج پاسەوانی سنووریی پاکستان کوژران

ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە خاکی ئەفغانستان لە هێرشێکدا بەلایەنی کەم 5 سەربازی پاکستانی کوژران هێزەکانی تاڵیبانی پاکستان بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەیان گرتە ئەستۆ.

ئەم ڕوویداوە لە كاتێك ڕوویدا كە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا جیاخوازانی بەلوچ 9 سەربازی پاکستانییان لە باشووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە کوشت بەرپرسانی پاکستانی دەڵێن پلانی هێرشەکە لەلایەن ئەفغانستان و هیندستانەوە داڕێژراوە.

دوای ئەوەی لە مانگی ئابدا تالیبان دەسەڵاتی  لە ئەفغانستان گرتە دەست، ڕایگەیاندبوو: ڕێگە بە گروپە تیرۆریستییەکان نادرێت لە خاکی ئەو وڵاتە کاربکەن.

بەڵام ژمارەیەک لە چەكدارە پاکستانییەکان ماوەیەکی زۆرە پەنایان بۆ سنوورەکان بردووە ولە ناویاندا هێزەکانی بزووتنەوەی تاڵیبانی پاکستانن، ئەو گروپە شەوی ڕابردوو لە ناوچەی کەرام لە ویلایەتی خەیبەر پەختونخوای پاکستان ئەو هێرشەیان کردووە.

بەپێی هەواڵی فەرانسا، بزوتنەوەی تاڵیبانی پاکستان لە ئەفغانستاندا لەو کاتەوەی تاڵیبان گەڕاوەتەوە بۆ دەسەڵات هێزی زیاتر بووە و لە كۆتایی ئاگربەستی یەك مانگیی  ساڵی ڕابردوو لەگەڵ حکومەت هێرشەكانی خۆی چڕتر كردووەتەوە.

تاڵیبان لە ئەفغانستان و پاکستاندا گرووپێکی جیایە بەڵام ئایدۆلۆژیایەکی هاوبەشیان هەیە و هەر گرووپێک لە ئەندامانی هەردوو لای سنوورەکە پێک دێت.

بزووتنەوەی تاڵیبانی پاکستان ڕایگەیاند: کە ئێوارەی ڕۆژی شەممە 6 پاکستانیی کوشتووە ، بەڵام سوپای پاکستان گوتی: پێنج ئەندامی پاسەوانی سنووریی کوژراون "تیرۆریستەکان زیانی زۆریان بەرکەوتوە" .

سوپا ئەوەشی خستەڕوو، کە سوورە لەسەر بەرگریکردن لە سنوورەکانی، لەلایەکی دیكەوە سەربازانی پاکستانی لە بەشی باشووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە، واتە ناوچەی بەلوچیستان چوار ڕۆژی یەک لە دوای یەکیان بۆ کۆتایی هێنان بە زنجیرەیەک هێرشی جوداخوازیی بەسەربرد. 

ئاژانسی هەواڵگریی پاکستان پەیوەندیەکانی بیستووە و دەڵێت: هێرشبەرەکان پەیوەندیان بە ئەفغانستان و هیندستانەوە هەبووە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top