شەڕ لە سنووری تاجیکستان - قیرغستان 12 کوژراو و برینداری بەجێ هێشت و ئاگربەستییان ڕاگەیاند
دەسەڵاتدارانی تاجیکستان ڕۆژی هەینی 28ی کانوونی دووەم ڕایانگەیاند: کە 12 کەس لە شەڕ و پێکدادانی سنووری ئەو وڵاتە لەگەڵ قیرغستان کوژراون و برینداربوون بەرپرسانیش تەئكیدیان لەسەر ئاگربەستی نێوان هەردوو وڵات کردەوە.
دوای پێکدادانێکی شەوی ڕابردووی لەنێوان هێزەکانی سنووری تاجیکستان و قیرغستان ، بەرپرسانی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی تاجیکستان ڕۆژی هەینی 28ی کانوونی دووەم لە بەیاننامەیەکدا ئاگربەستیان لەنێوان هەردوو وڵات ڕاگەیاند.
بەگوێرەی ئامارەکانی لێژنەی ئاسایشی نەتەوەیی تاجیکستان، شەوی ڕابردوو پێکدادانی سنووری بەلایەنی کەمەوە دوو کوژراو و 10 برینداری لێکەوتەوە.
بەرپرسانی حکومەتی قیرغستان دەڵێن: دوای ئەوەی هاووڵاتیەکی تاجیکستان ڕێگای نێوان شارۆچکەکانی «بادكەند» و «ئیسفەنای» گرتەوە، پێکیاندادا.
هەرچۆنێک بێت تاجیکستان جەخت دەکاتەوە کە هێزە سەربازییەکانی قیرغستان ڕێگایان داخستووە و پێکدادانی نێوان دوو پاسەوانی سنووری ئەو وڵاتەی لێکەوتەوە.
دوای ساڵێک لە ئارامی لەسەر سنووری تاجیکستان و قیرغستان ، ڕۆژی پێنج شەممە جارێکی دیكە هێزە سنوورییەکانی ئەو دوو وڵاتە پێکیاندادا و تەقەیان لە یەکتر کرد.
هێزە سنوورییەکانی تاجیکستان و قیرغستان ، دوو وڵات کە هاوپەیمانی هەرێمی ڕووسیان، جارجارە شەڕ و پێكدادان لە نێوانیان ڕوودەدات.
ساڵی پار (2021) بەلایەنی کەمەوە 49 کەس لە نێوان پاسەوانانی سنووری تاجیکستان و قیرغستان کوژران.
گوڵان: سەردار خەلیل