سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکات
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەبارەی مانەوەی هێزەکانی ئەڵمانیا: هەوڵی هاوبەش بۆ تێکشکاندنی 'تیرۆر' پێویستە
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکات لە بەرامبەر پەسندکردنی پڕۆژەبڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا وێڕای سوپاسکردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا رایگەیاند، "هێشتا داعش هەڕەشەیەکی جیدییە بۆسەر ئاشتیی نێودەوڵەتی و سەقامگیریی هەرێمایەتی، هەوڵی هاوبەشی بەردەوام بۆ تێکشکاندنی تیرۆر پێویستە".