ئه‌نچلۆتى دواى به‌ده‌ستهێنانى نازناوى جامى سوپه‌رى پلانى تر جێ به‌جێ ده‌كات

ئه‌نچلۆتى دواى به‌ده‌ستهێنانى نازناوى جامى سوپه‌رى پلانى تر جێ به‌جێ ده‌كات

ئه‌نچلۆتى دواى به‌ده‌ستهێنانى نازناوى جامى سوپه‌رى پلانى تر جێ به‌جێ ده‌كات
یانه‌ى ریال مه‌دریدی ئیسپانى و یه‌كه‌مى ریزبه‌ندى خولى نایابى یانه‌كانى ئیسپانیا له‌ یارى كۆتایی جامى سوپه‌رى ئیسپانیا له‌ سه‌ر یاریگه‌ى شا فه‌هد ڕووبه‌رووی یانه‌ى ئاتلێتیك بیلباو بووه‌وه‌، له‌م یارییه‌شدا یاریزانانى ریالى شاهانه‌ به‌ رێنمایی و پلانه‌كانى ئه‌نچلۆتى راهێنه‌ر توانیان هه‌ر زوو باڵا ده‌ستى خۆیان له‌ یارییه‌كه‌ بنوێنن، له‌م یارییه‌ یاریزانانى شاهانه‌ له‌ یارى پێشووتریان كه‌ له‌به‌رامبه‌ر بارسا بوو باشتر ده‌ركه‌وتن، گێمى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌ لوكا مودریچ ریالى كرده‌ خاوه‌نى گۆلێك و یارییه‌كه‌ى ئه‌م گێمه‌ به‌ سوودی ریال به‌ كۆتایی هات، له‌ گێمى دووه‌میش تیپه‌كه‌ى ئه‌نچلۆتى به‌ لێدانى سزا كه‌ریم بنزیما گۆڵى دووه‌مى بۆ یانه‌ى شاهانه‌ تۆماركرد، لێدانێكی سزاش بۆ بیلباو هه‌ژماركرا و كۆرتوا تۆپه‌كه‌ى گه‌ڕانده‌وه‌ و به‌م ئه‌نجامه‌ش ریال مه‌درید دوازده‌مین نازناوى جامى سوپه‌رى ئیسپانیایان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌ كۆتایی هێنا، مه‌درید 12جار بۆته‌ پاڵه‌وانى جامى سوپه‌ر و چوار یارییشه‌ له‌ سه‌ر یه‌ك له‌ بیلباو ده‌باته‌وه‌ ، بنزیما بووه‌ خاوه‌نى 18گۆڵ له‌ 28یاریدا، لۆكا مۆدریچ بووه‌ باشترین یاریزانى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌، له‌وه‌ته‌ى ده‌ست به‌كاربوونى ئه‌نچلۆتى له‌ ساڵى تازه‌ى 2022 یه‌كه‌م نازناوه‌ ریال مه‌درید به‌ده‌ست ده‌هێنێت و ئه‌نچلۆتى له‌ هه‌وڵى كۆكردنه‌وه‌ى ته‌واوى تیپه‌كه‌ له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتى خۆى بۆ ئه‌وه‌ى له‌ ساڵى تازه‌ پلانی تازه‌ تر جێ به‌جێ بكات.
كارزان كانه‌بی

Top