نەورۆز پەنا بۆ ڕاهێنەرێكی سوری دەبات

نەورۆز پەنا بۆ ڕاهێنەرێكی سوری دەبات

نەورۆز پەنا بۆ ڕاهێنەرێكی سوری دەبات
دەستەی كارگێڕیی یانەی وەرزشی نەورۆزی شاری سلێمانی دوای دەست لەكاركێشانەوەی وەلی كەریمی ڕاهێنەری پێشووی یانەكەیان بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی ڕابردووی لە خولی پیشەگەرانی یانەكانی عێراقی، یانەكە بە ناچاری بڕیاریدا دەست لەكاركێشانەوەكەی پەسند بكەن، بۆیە یانەكە دوای چەندین كۆبوونەوەی دەستەی كارگێڕیی یانەكە بۆ دەست نیشان كردنی ڕاهێنەرێكی بە ئەزموون بۆ سەرپەرشتی كردنی مەشقی یانەكە لە خولی پیشەگەران، دواجار یانەكە بڕیاری دا بە دەستنیشان كردنی ڕاهێنەری بەناوبانگی سوری كاپتن(نزار مەحروس) ڕاهێنەری پێشووی یانەی هەولێر و یەكێك لە ڕاهێنەرە بە تواناكانی ووڵاتی سوریا، یانەی نەورۆز ئەم یارییەی داهاتووی یانەكە دەیانەوێ لە سەر دەستی ڕاهێنەری بەتوانا نزار مەحروسی سوری بتوانێ‌ ئاست و ئەنجامی شایستە پێشكەش بكات و یانەكە بباتە قۆناغێكی تازە، ڕاهێنەری ناوبراویش بەلێنی سەرخستنی تیپەكەی داوە بۆ بارودۆخێكی باشتر و كێبڕكێ كردن لە سەر بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە.
كارزان كانەبی

Top