بۆ یەكەمجار لە مێژوودا ئاكرێ نازناوی خولی نایابی یانەكانی كوردستانی بەدەست هێنا
بۆ یەكەمجار لە مێژوودا ئاكرێ نازناوی خولی نایابی یانەكانی كوردستانی بەدەست هێنا
دوای ئەنجامدانی 30 گەڕ لە خولی نایابی یانەكانی كوردستان بۆ وەرزی 2023/2024 بەبەشداری 16 یانەی لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان و بە سەرپەرشتی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان یارییەكانیان لە یاریگا جیاوازەكانی كوردستان بەرێوەچوو، لە سەرەتای دەستپێكی وەرزی نوێ تاكو دواین هەفتەی خولەكە كێبڕكێ و ململانێ بەهێز هەبوو لە نێوان یانەكانی پێشەوەی ریزبەند، یانەی ئاكرێ بۆ یەكەمجار لە مێژووی خۆیدا توانی نازناوی خولەكە لە دواین هەفتەی خولەكە یەكلای بكاتەوە كاتێك بە بێ گۆڵ لەگەڵ یانەی چوار قورنە یەكسان بوو و توانی نازناوەكە بۆ خۆی یەكلای بكاتەوە و جامەكەش بۆ یەكەمجار بباتەوە ئاكرێ پایتەختی نەورۆز، یانەكە بە پێكهاتەیەكی بەهێز و لە سەر دەستی هەژار سابیری ڕاهێنەری لاو و كۆمەلێك یاریزانی پیشەگەری شەڕی یانەكانی تری كرد، ئاكرێ لە كۆی ئەنجامدانی 30یاری توانی 50خاڵ كۆبكاتەوە، لە 13 یاری براوە بووە و 11 یاریش یەكسان بووە و 6 یاری دووچاری شكست بووە، 32گۆڵی كردوە و 24 گۆڵیشی لێكراوە، یانەی پێشمەرگەی هەولێریش پلەی دووەمی بەدەستهێنا بە كۆكردنەوەی 49خاڵ ویانەی شێروانەش پلەی سێیەمی بەدەستهێنا بە كۆكردنەوەی 48خاڵ، هەرچی یانەكانی ڕاینە و سیروانی نوێش بە كۆكردنەوەی 41خاڵ پلەكانی چوارەم و پێنجەمیان بەدەست هێنا، یانەی سۆرانیش بە كۆكردنەوەی 30خاڵ دابەزییە ریزی یانە پلە یەكەكانی كوردستان و یانەی دهۆكیش بە جیاوازی گۆڵ و بە كۆكردنەوەی 36خاڵ دابەزی بۆ ریزی یانە پلە یەكەكانی كوردستان، برایەتی و ئارارات و شەقلاوە 36خاڵ و بەجیاوازی گۆڵ مانەوەی خۆیان لە خولی پلە نایاب مسۆگەر كرد. ئەم وەرزە تاكو كۆتا هەفتە پاڵەوانی خولەكە دیار نەبوو، دواین هەفتەش گەڕێكی پڕ ڕكابەری و بەهێز بوو بۆ مانەوەی یانەكان و دیاری كردنی چارەنووسی پاڵەوانی خولەكە، هەریەك لە یاریزانان دانا كامەران بە تۆماركردنی 18گۆڵ لە یانەی پێشمەرگەی هەولێر و یادگار ئیبراهیم لە یانەی سەیدسادق بە تۆماركردنی 18گۆڵ بوونە گۆڵكاری خولەكە.
كارزان كانەبی